هه‌ولێر- سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 8ی دیسه‌مبه‌ری 2025، له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی به‌رده‌وامی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان و ته‌ندروستی ده‌روونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، سیمینارێكی زانستی به‌ناونیشانی (گوشاره‌كانی ژیان و گرنگیدان به ته‌ندروستی ده‌روونی) له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م چالاكییه، له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محه‌مه‌د تاهیر هه‌ركی، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.ی.د. موراد ئه‌میر ئه‌حمه‌د، ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی هه‌ولێر، و م. بهزاد حلمی ئاكره‌یی، ب، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ڕێكخرابوو، له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌شكرا.
د. نزار گزالی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك پێشكه‌شكاری سیمیناره‌كه، سه‌ره‌تا ناساندنێكی كورتی سه‌نته‌ره نوێیه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و گرنگی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه. پاشان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك به‌شێوه‌یه‌كی ورد باسی له فشاره ده‌روونییه‌كانی سه‌ر تاكه‌كان كرد، كه له ئه‌نجامی فاكته‌ره جۆراوجۆره‌كان و سه‌ختییه‌كانی ژیان دروستده‌بن.
له كۆتاییدا، شێوازه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و باشتركردنی باری ده‌روونی به تێروته‌سه‌لی خسته‌ڕوو. دواتر ده‌رفه‌ت به ئاماده‌بووان درا بۆ به‌شداریكردن له‌ڕێگه‌ی پرسیاركردن و گفتوگۆ، كه له‌لایه‌ن دكتۆر نزار وه‌ڵام درانه‌وه.
ئه‌م چالاكییه ده‌ستپێكی زنجیره سیمینارێكه، كه هه‌ردوو سه‌نته‌ره‌كه به هه‌ماهه‌نگییه‌وه بڕیاریان داوه له سه‌رجه‌م كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانی زانكۆ پێشكه‌شی بكه‌ن، به ئامانجی به‌رزڕاگرتنی ته‌ندروستی ده‌روونی و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر هه‌میشه بایه‌خ به جۆره چالاكییه زانستی و ئه‌كادیمیانه ده‌دات له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و زانستی مامۆستایان و قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان.





































































































