Category Archives: Erbil Technical Health College

خولێک لەسەر سیستەمی (ERP) بەڕێوەچوو

بەرواری ( ٢٧ و ٢٨-١٠-٢٠٢٥) بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، خولێکی پراکتیکی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ لەلایەن مامۆستایان ( ئاسۆ یاسین – محسن علی ) و بەسەرپەرشتی بەرپرسی هۆبەی (IT) (م بروا همزە) بەڕێوەچوو ، لەم خولە زانیاریەکانی ناو سیستەمی (ERP) روونکرایەوە ئەم سیستەمە هەرچی داتاو زانیاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ لەخۆ دەگرێت و بەئەلکترۆنی دەکرێت ، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ هەر یەکێ لە زانکۆکان و دامەزراوەکانی پەیوەست بەم وەزارەتە ( ناو و ووشەی نهێنی ) تایبەت بە بەشەجیاوازەکان کارا کراوە و ئەم سیستەمەی پێ دەکرێتەوە کاری ڕۆژانەی پێدەکرێت و دیزانێکی پێشکەووتووی بۆکراوە راستەوخۆ سەر بە لێژنەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حوکومەتی هەرێمی کوردستانە .

لەژێر دروشمی ( رووناکی و بەهێزکردنی ژێرخان ) ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان بەڕێوە چوو

بەرواری (٢٣-١٠-٢٠٢٥) بەئامادەبوونی بەرێز ( پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و میوانان و گشت چین و توێژەکان ، ئاهەنگی دەرچووان بۆ پۆلێک لە قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) لەژێر دروشمی ( رۆناکی و بەهێزکردنی ژێرخان ) بەڕێوەچوو ، لەم ئاهەنگە بڕوانامەی ( بەکالۆریۆس ) بەخشرایە دەرچووان لە قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لەلایەن ڕاگری کۆلێژ ( پ ی د مراد امیر احمد ) دەقی پێدانی بڕوانامەکە خوێندرایەوە ، هیوای سەرکەوتنی لە وێستگەی داهاتوو بۆ خواستن .

راگری کۆلێژ پێشوازی لە بەرپرسی رێکخراوی ( صروح ) کرد

بەرواری (٢٢-١٠-٢٠٢٥) بەرێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێشوازی لە ( خاتوو / تارا سلیم ) بەرپرسی خوێندنی باڵا لە رێکخراوی ( صروح – SSDF Organazation) و ( خانزاد جوهر ) یاریدەدەری بەرپرسی ئەم ڕێکخراوە کرد ، لەم سەردانەدا باس و گفتوگۆ لە بوارو بابەتی جیاواز کرا بەتایبەتی کاروچالاکیە زانستیەکان و هاوکاری جۆراوجۆر بۆ چینی قوتابیان .

راگری کۆلێژ سەردانی لێژنەی وەرگرتنی تۆماری قوتابیانی کرد

بەرواری (١٩-١٠-٢٠٢٥) بەرێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەردانی لێژنەی وەرگرتنی تۆماری قوتابیانی کرد مەبەست لەم بەسەر کردنەوەیە دەبێ بە هەموو لایەکمان بەشێوەیەکی جوان و بێ گوێدانە ماندوو بوون کارەکان بۆ قوتابیان جێبەجێ بکەین ، لە کۆتایی راگری کۆلێژ سوپاسی ( لێژنەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان – لقی کۆلێژی ) کرد کە ئەوانیش بە لێژنەیەکی تایبەت لە پێشوازی قوتابیانی تازە وەرگیراون هەر کێشەیەکیان هەبێ یارمەتی دەریان دەبن .