Category Archives: Shaqlawa Technical College

چاڵاکی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان لە پێشانگای داهێنانی زانستی لە زانکۆی نۆلچ

رۆژی (14ی شوبات، 2024) قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەچەندین چالاکی و پرۆژەی جۆراو جۆر بەسەرپەرشتی ( د.راژان صلاح عثمان ) سەرۆک بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەشداریان کرد لە پیشەنگای داهینانی زانستی لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی نۆڵج، پێشانگای زانستی کۆمەڵێک داهێنان و پڕۆژەی زانستی جۆراوجۆری قوتابیان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستانی لە خۆ گرتبوو. له‌ په‌راوێزی پێشانگاكه‌، له‌ لایه‌ن لیژنەیه‌كی تایبەته‌وه‌ هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکان كرا و براوەکانی (یەکەم، دووم، سێیەم)ی سەر ئاستی پێشانگا خەڵاتی تایبەتیان لە لایەن زانکۆی نۆلج پیبەخشرا شایانی باسە قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان خەلاتی باشترین پرۆژەیان پێبەخشرا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین .

چالاکیەکی ناوازەی بەشی ڤیتێرنەری دروستکردنی پەیکەری ئێسکی مەڕ

بەسەرپەرشتی پ.ی.دکتۆر حسن عبداللە سەرۆک بەشی فیتێرنەری و قوتبیانی قۆناغی سێیەم هەریەک لە شاکر محمد ومالک نجم الدین و ئامینە رسول و محمد فریدون ، دوای ئەوەی کەسێک مەڕێکی مرداربو دێنێت بۆ کۆلێژەکەمان بەمەبەستی زانینی مردنی ، دەستنیشانی هۆکاری مرداربونی دەکرێت و خاوەن ئاژەڵەکە ڕەزامەند دەبێ بۆ ئەوەی لاشەکەی بۆ بەشی فیتێرنەری بێت ، مامۆستایان و قوتابیان بڕیاردەدەن کە ئێسکەکانی وەکو پەیکەر بۆ بەش سودی لێ ببینن، چەند مانگێک لەناو کۆلێژ لەژێر گڵ دایدەپۆشن دواتر دەری دێنن و پاکی دەکەنەوەو دەیکوڵێنن و ماوەیەک لەناو فۆرماڵین دایدەنێن و دواتر بۆیەی ئێسکەکان دەکەن و بە بەستەرکانەوە دەیبەستنەوەو پێشکەش بە تاقیگەی بەشی .فیتێرنەری دەکەن بۆ سود وەرگرتنی قوتابیان لەوانە پڕاکتیکیەکان.

کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ

رۆژی ٥-٢-٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەڕێز پ.ی.دکتۆر عبدالخالق نادر قادر سەرۆکی ئەنجومەنی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و بڕیاردەرو ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجامدرا ، لە کۆبونەوەکە گفتوگۆ سەبارەت چەندین پرسی زانستی و خوێندن و دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن کران و چەندین بڕیاردران لە بواری زانستی و کارگێڕی و خوێندن

خولی ڕاهێنان لە بواری گەشت و گوزار

رۆژی ٢٧-١-٢٠٢٤ بە ئامادەبونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆمان کۆتایی هات بە خولێک کە لەچوارچێوەی خولی ڕاهێنان له نيوان زانكۆكەمان و ڕێكخراوي ILO لە عەنکاوە ڕویال هوتێل بەڕێوەچو ، گرنگی كردنەوەی خولی ڕاهينان له بواري گه شت و گوزار و بەرزكردنەوەی كارامەیی ئاستی خوێندنی گەشتياري هوتيل بۆ ماموستايان و كارمەندانی پسپۆر له بەشی كارگێڕی گەشت و گوزار له كوليژەكەمان سودێکی زۆری هەیە ، به ناوی به شه كه مان ده ست خوشي له سەرۆكايەتی زانكوكه مان و راگری كۆليژمان٠ سەرۆکایەتی به شی كارگێڕی دەزگاكانی گەشتياری ٢٧-١-٢٠٢٤