چاڵاکی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان لە پێشانگای داهێنانی زانستی لە زانکۆی نۆلچ

رۆژی (14ی شوبات، 2024) قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەچەندین چالاکی و پرۆژەی جۆراو جۆر بەسەرپەرشتی ( د.راژان صلاح عثمان ) سەرۆک بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەشداریان کرد لە پیشەنگای داهینانی زانستی لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی نۆڵج، پێشانگای زانستی کۆمەڵێک داهێنان و پڕۆژەی زانستی جۆراوجۆری قوتابیان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستانی لە خۆ گرتبوو. له‌ په‌راوێزی پێشانگاكه‌، له‌ لایه‌ن لیژنەیه‌كی تایبەته‌وه‌ هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکان كرا و براوەکانی (یەکەم، دووم، سێیەم)ی سەر ئاستی پێشانگا خەڵاتی تایبەتیان لە لایەن زانکۆی نۆلج پیبەخشرا شایانی باسە قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان خەلاتی باشترین پرۆژەیان پێبەخشرا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین .