Tag Archives: #Polytechnic_University

ئاگادارییەک لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە

بەشداربووانی تاقیکردنەوەی دياريكردنی ئاستی زمان کە لە ڕێکەوتی 7 و 8ی ئابی 2023 لە سەنتەری زمانی زانکۆکانی (سەلاحەدین و سلێمانی و دهۆک) بەڕێوەچوو، ئاگاداردەکەینەوە، کە دەتوانن ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 21/2/2024 داواکاری بەشداریکردن لە خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان لە ناو پۆل یان بەشێوەی ئۆنڵاین لە ڕێگای ئەکاونتەکانیان پێشکەش بکەن وە بۆ مەبەستی وەسڵ بڕین سەردانی سەنتەرەکانی زمان بکەن.

تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ خولی ئۆنڵاین پێشکەش دەکەن پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:

گەیاندنی کۆرسەکان: کۆرسەکان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی ئەنجام دەدرێن بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمی زووم یان پلاتفۆڕمی تیمەکان.

پێداویستی ئامێرەكان: پێویستە فێرخوازان ئامێرێكی بەگەڕخەری ئەنتەرنێت بەكاربهێنن (كۆمپیتەر، لاپتۆپ، مۆبایل، تابلێت) بۆ بەشداربوون لە خولەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی.

زانیاری ئەلیكترۆنی: پێویستە فێرخوازان زانیاری سەرەتایی بەكارهێنانی زوومیان هەبێت، بۆ چوونە ناو میتینگ، پرسیاركردن، و جڵەوكردنی دەستكاری دەنگ و ڤیدیۆ..

ژمارەی فێرخوازان: هیچ سنوورێك بۆ ژمارەی فێرخوازان بۆ هەر خول/ وانەیەكى ئۆنلاین دانانرێت.

تۆماركردن: دەزگای (ئای.ئی.یو.کەی) هەموو وانەكان تۆماردەكات و لینكەكەی دەنێردرێت بۆ فێرخوازان یاخود دەخرێتە سەر سەكۆی یووتیوب YouTube .

هەڵسەنگاندن: هەڵسەنگاندنی ئۆتۆماتیكی (تاكو %75) بە بێ مامۆستا دەكرێت. فێرخوازان دەتوانن لە ماوەی خولەكەدا داوای یارمەتی بكەن.

تاقیكردنەوەی كۆتایی هەردوو جۆری خولەکە ناو پۆل و ئۆنلاین: تاقیكردنەوەی كۆتایی بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە لایەن زانكۆكان و لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵادا بەڕێوەدەچێت.

ب. سەنتەری زمان- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر