Tag Archives: #Erbil_Technology_College

ئاگادارییەک لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بۆ بەشداربووانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی دوازدەمینی زمانی ئینگلیزی

تکایە بە وردی بیخوێننەوە

ئاگاداری بەشداربووانی خولەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکان دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکان بەو شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

یەکەم: ڕێکەوتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە:

١- ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٢٦ بەشداربووانی ئاستەکانی Beginner و Advance تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

٢- ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٢٧ بەشداربووانی ئاستی  Intermediate تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

٣- ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٩ و ٣٠ / ٢٠٢٤/٦ بەشداربووانی ئاستی Elementary تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

 

دووەم: شوێنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە:

1- بەشداربوانی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی پارێزگای هەولێر (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی کۆیە و زانکۆی سۆران) لە زانکۆی کاسۆلیک لە عەینکاوە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

2-بەشداربووانی سەنتەرەکانی زمانی هەریەک لە (زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی هەلەبجە) لە زانکۆی سلێمانی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، هەروەها بەشداربووانی سەنتەرەکانی زمانی هەریەک لە (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی گەرمیان و زانکۆی چەرموو) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

3-بەشداربوانی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی پارێزگای دهۆک (زانکۆی دهۆک و زانکۆی زاخۆ و زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان) لە زانکۆی دهۆک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

سێیەم: تاقیکردنەوەکان لە دووکات ئەنجام دەدرێت کە سەعات ١٠ی بەیانی و سەعات ٣ی ئێوارە دەبێت، بەشداربوانی هەر سەنتەرێکی زمان لەلایەن سەنتەرەکەی ئاگادار دەکرێنەوە سەبارەت بە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەی.

چوارەم: پێویستە هەر بەشداربوویەک پاسەپۆرت لەگەڵ خۆی بهێنێت بە پێچەوانەوە ڕێگای پێ نادرێت تاقیکردنەوە ئەنجام بدات.