Category Archives: Soran Technical College

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم / سیمستەری یەکەم ڕاگەیەندرا.

لێژنەی باڵای ئەزموونەکانی کۆلێژەکەمان کۆتایی بە کارەکانی خولی یەکەم / سیمستەری یەکەم هێنا و قوتابیان ئێستا دەتوانن لە رێگەی پۆرتاڵی تایبەت بە خۆیان (ECTS) ئەنجامەکان وەرگرنەوە

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیان

بۆ وەرگرتنەوە ئەنجام سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن⬇

https://bologna.epu.edu.iq/adminects/

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم / سیمستەری سێیەم ڕاگەیەندرا

لێژنەی باڵای ئەزموونەکانی کۆلێژەکەمان کۆتایی بە کارەکانی خولی یەکەم / سیمستەری سێیەم هێنا و قوتابیان ئێستا دەتوانن لە رێگەی پۆرتاڵی تایبەت بە خۆیان (ECTS) ئەنجامەکان وەرگرنەوە

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیان.

epuit.net

سەردانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کۆلێژی تەکنیکی سۆران

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/١٩ بەڕێز ( پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز ( د. نەجیب توما بتو ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژەکەمانیان کرد و لەلایەن بەڕێز ( م. پاکستان محمەدامین یوسف ) ڕاگری کولێژ و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ پێشوازیان لێکرا.

لە سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاودێری چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کرد.

هاوکات سەرۆکی زانکۆمان بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابیان ، بەشەناوخۆیی نوێی کۆلێژەکەمان و بەشێک لە پڕۆژەکانی بەسەرکردەوە.

لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی بەخشیە بەشێک لە مامۆستا سەرکەوتووەکانی کۆلێژەکەمان و سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی بەرپرسی هۆبەی دڵنیایی جۆری کرد.

بۆ پاراستنی ژینگەو سیمای جوان

قوتابیانی قوناغی یەکەمی بەشی پەرستاری بەرامبەر بەئەرک و خوێندنیان و هەستکردن بە بەرپرسیارەتی بۆ پاراستنی ژینگەو سیمای جوان و فەراهەم کردنی هەوایەکی پاك و سازگار لە پێناو تەندروستییەکی باشتر ئەمڕۆ هەڵسان بەپاک کردنەوەی کۆلێژ.بە ناوی کۆلێژە دەستخۆشی لە م.کارزان عثمان بڕیاردەری بەشی پەرستاری و قوتابیەکانی دەکەین نمونەیان زۆر بێت.

ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران
٢٠٢٢/١٢/٦