لێژنەی باڵای ئەزموونەکانی کۆلێژەکەمان کۆتایی بە کارەکانی خولی یەکەم / سیمستەری سێیەم هێنا و قوتابیان ئێستا دەتوانن لە رێگەی پۆرتاڵی تایبەت بە خۆیان (ECTS) ئەنجامەکان وەرگرنەوە
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیان.

لێژنەی باڵای ئەزموونەکانی کۆلێژەکەمان کۆتایی بە کارەکانی خولی یەکەم / سیمستەری سێیەم هێنا و قوتابیان ئێستا دەتوانن لە رێگەی پۆرتاڵی تایبەت بە خۆیان (ECTS) ئەنجامەکان وەرگرنەوە
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیان.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/١٩ بەڕێز ( پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز ( د. نەجیب توما بت‌و ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژەکەمانیان کرد و لەلایەن بەڕێز ( م. پاکستان محمەدامین یوسف ) ڕاگری کولێژ و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ پێشوازیان لێ‌کرا.
لە سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاودێری چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کرد.
هاوکات سەرۆکی زانکۆمان بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابیان ، بەشەناوخۆیی نوێی کۆلێژەکەمان و بەشێک لە پڕۆژەکانی بەسەرکردەوە.
لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی بەخشیە بەشێک لە مامۆستا سەرکەوتووەکانی کۆلێژەکەمان و سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی بەرپرسی هۆبەی دڵنیایی جۆری کرد.
قوتابیانی قوناغی یەکەمی بەشی پەرستاری بەرامبەر بەئەرک و خوێندنیان و هەستکردن بە بەرپرسیارەتی بۆ پاراستنی ژینگەو سیمای جوان و فەراهەم کردنی هەوایەکی پاك و سازگار لە پێناو تەندروستییەکی باشتر ئەمڕۆ هەڵسان بەپاک کردنەوەی کۆلێژ.بە ناوی کۆلێژە دەستخۆشی لە م.کارزان عثمان بڕیاردەری بەشی پەرستاری و قوتابیەکانی دەکەین نمونەیان زۆر بێت.
ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران
٢٠٢٢/١٢/٦
كۆلێژ و سه‌نته‌ره ئه‌كادیمیه‌كان باوترین شوێنن بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیه گوێزه‌ره‌وه‌كان به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری قوتابی كه ده‌بێته هۆی گوازتنه‌وه‌ی فایرۆس و به‌كتریاكان زۆر به‌ئاسانی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ .
په‌تای وه‌رزی یان ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزی چیه ؟
ئەنفلۆنزا نەخۆشییەکی درمیە كه توشی کۆئەندامی هەناسەدان ده‌بێت له مرۆڤدا پەتاکانی ئەنفلۆنزا ساڵانە لەنێو خەڵکدا لە سەرانسەری جیهاندا ڕوودەدەن ، زۆر جاریش كاریگه‌ری خراپ و مه‌ترسیدار دروست ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت زۆر جاریش ده‌بێته هۆی مردن له‌وكه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه یان له خودی كۆئهدامی هه‌ناسه‌یان كێشه‌یان هه‌یه .
چه‌ندیه‌تی و چۆنیتی ڕودانی په‌تای وه‌رزی یان ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزی ؟
په‌تای وه‌رزی ساڵانە لەنێو خەڵکدا لە سەرانسەری جیهاندا ڕوودەدات ، به شێوازێكی به‌ر چاو له وه‌رزی پایز و زستان. ساڵانە بەزۆری لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و شوباتدا دەگاتە لوتکە.
په‌تای وه‌رزی یان ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزی چۆن بڵاودەبێتەوە؟
ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه به هۆی پژمین ، كۆكه یان قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سی توش بوو كه نێوانی له یه‌ك مه‌تر كه‌متر بێت.
ئایا ڤاکسین هەیە بۆ ئەنفلۆنزای وەرزی؟
به‌ڵێ ، ڤاکسین بۆ ئەنفلۆنزا وه‌رزی بەردەستە ، بۆ زۆربەی خەڵک یەک ژەمی ڤاکسین پێویستە .
ئەو کەسانەی کە تووشی ئەنفلۆنزا بوون زۆرجار هەست بە هەندێک یان هەموو ئەم نیشانانە دەکەن :
• هەستکردن بە تا یان لەرز.
• کۆکە.
• گەرووی ئاوساو.
• ئاوی لووت یان گیرانی لووت.
• ئازاری ماسولکە یان جەستە.
• سەرئێشە.
دوور بکەوەرەوە لە دەست لێدانی چاو، لووت یان دەمت.
–پێویسته قوتابی و ستافە نەخۆشەکان لە کەسانی تر جیا بكرێنه‌وه .
ئەو خۆراکانەی کە دەبێت لێیان دوور بکەویتەوە کاتێک تووشی ئەنفلۆنزا بووی :
ئایا دەرمان هەیە بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزای وەرزی؟
نوسینی
م. عبدالغفور ایوب حمدامین