سەردانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کۆلێژی تەکنیکی سۆران

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/١٩ بەڕێز ( پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز ( د. نەجیب توما بتو ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژەکەمانیان کرد و لەلایەن بەڕێز ( م. پاکستان محمەدامین یوسف ) ڕاگری کولێژ و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ پێشوازیان لێکرا.

لە سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاودێری چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کرد.

هاوکات سەرۆکی زانکۆمان بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابیان ، بەشەناوخۆیی نوێی کۆلێژەکەمان و بەشێک لە پڕۆژەکانی بەسەرکردەوە.

لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی بەخشیە بەشێک لە مامۆستا سەرکەوتووەکانی کۆلێژەکەمان و سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی بەرپرسی هۆبەی دڵنیایی جۆری کرد.