Category Archives: Soran Technical College

سەردانی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژ بۆ کافتریا

ئەمرۆ چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/١٦ لیژنەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژەکەمان، کە پێکهاتووە لە مامۆستا هارون محمد خلیل سەرۆکی بەشی پەرستاری و بەرپرسی تەندروستی وسەلامەتی و ئەندامانی لیژنە بەرێزان ( م.خدیجە قادر و م.سید اسعد و م.هەڤرس عبدی ) سەردانی کافتریای کۆلێژیان کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو بەدواداوچوون لە جێ بەجێ کردنی ئەو خال و راسپاردنانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکرابوو، وەهەروەها دڵنیا بوون لە رێکخستن و گرنگیدان بە پاک وخاوێنی و جێ بەجێ کردنی رێنمایەکانی تەندروستی و سەلامتی لە نێو کافتریا و بەشەکاندا

له‌ درێژه‌دانی كار و چالاكیه‌كانی وه‌رزشی كۆلیژی ته‌كنیكی سۆران

له‌ درێژه‌دانی كار و چالاكیه‌كانی وه‌رزشی كۆلیژی ته‌كنیكی سۆران

له‌ دریژه‌دانی چالاكیه‌كانی وه‌رزشی كۆلیژه‌كه‌مان به‌ژداربووین له‌ خولی تۆپی پێی 6 كه‌سی له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ، بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ئیمه‌ وه‌كو كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران سالانه‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ین . ئه‌م سالێش یاریه‌كانی ئیمه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چوو ئه‌م ساڵ 5 یاریمان ئه‌نجامدا . یاری یه‌كه‌م له‌ ڕێكه‌وتی 25 – 10 – 2022 رۆژی سێشه‌مه‌ . كۆلیژه‌كه‌مان توانیی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ له‌گه‌ل كۆلێژی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامی 7 گۆل به‌رامبه‌ر 0 وه‌ له‌ یاری دووه‌م له‌ رێكه‌وتی2 – 11 – 2022 رۆژ چوارشه‌مه‌ له‌گه‌ل كۆلێژی ته‌كنه‌لۆجیای هه‌ولێر به‌ بردنه‌وه‌ی 3گۆل به‌رامبه‌ر 2 گۆل بۆ كۆلێژی ته‌كنه‌لۆجی هه‌ولێر كۆتای هات . وه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ 7 / 11 / 2022 یاریمان له‌گه‌ل په‌یماگای ته‌كنیكی مێرگه‌سۆر به‌بردنه‌وه‌ی 9 گۆل به‌رامبه‌ر 0 بۆ كۆلیژه‌كه‌مان كۆتای هات . وه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌م 9 / 11 / 2022 یاری چواره‌م له‌گه‌ل په‌یمانگای ته‌كنیكی خه‌بات . كۆلیژه‌كه‌مان توانی 4 گۆل به‌رامبه‌ر 2 گۆل كۆتایی به‌ یاریه‌كه‌ بێنیت و له‌ ڕۆژی یه‌كه‌شه‌مه‌ 13 / 11 / 2022 یاری پێنجه‌م له‌گه‌ل كۆلێژیی ته‌كنه‌لۆجی كه‌ ئه‌م یاریه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی 9 گۆل به‌رامبه‌ر 2 گۆل بۆ كۆلیژی ته‌كنه‌لۆجیای هه‌ولێر كۆتای هات ئه‌م یاریه‌ یاری پێش یاری كۆتای بوو . و ده‌ست خۆشی له‌ سه‌رۆكایه‌تی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م چالاكیانه‌ به‌هیوای به‌ختێكی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك .

كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران – هۆبه‌ی ڕاگایاندن و چالاكیه‌كان .

بەردەوامی یارییەکانی خولی تۆپی پێی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/٩ لە چوارەم یاری خولی تۆپی پێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، تیپی تۆپی پێی کۆلێژەکەمان لەگەڵ پەیمانگای تەکنیکی خەبات، توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و یارییەکە بباتەوە بە ٤ گول بەرامبەر بە ٢ گۆل.

ئێمەش وەکو ستافی کۆلێژ دەستخۆشی لە یاریزانەکانی کۆلێژەکەمان دەکەین.هیوادارین هەر سەرکەوتوو بن لە یارییەکانی داهاتوو.