چالاکیەکی ناوازەی بەشی ڤیتێرنەری دروستکردنی پەیکەری ئێسکی مەڕ

بەسەرپەرشتی پ.ی.دکتۆر حسن عبداللە سەرۆک بەشی فیتێرنەری و قوتبیانی قۆناغی سێیەم هەریەک لە شاکر محمد ومالک نجم الدین و ئامینە رسول و محمد فریدون ، دوای ئەوەی کەسێک مەڕێکی مرداربو دێنێت بۆ کۆلێژەکەمان بەمەبەستی زانینی مردنی ، دەستنیشانی هۆکاری مرداربونی دەکرێت و خاوەن ئاژەڵەکە ڕەزامەند دەبێ بۆ ئەوەی لاشەکەی بۆ بەشی فیتێرنەری بێت ، مامۆستایان و قوتابیان بڕیاردەدەن کە ئێسکەکانی وەکو پەیکەر بۆ بەش سودی لێ ببینن، چەند مانگێک لەناو کۆلێژ لەژێر گڵ دایدەپۆشن دواتر دەری دێنن و پاکی دەکەنەوەو دەیکوڵێنن و ماوەیەک لەناو فۆرماڵین دایدەنێن و دواتر بۆیەی ئێسکەکان دەکەن و بە بەستەرکانەوە دەیبەستنەوەو پێشکەش بە تاقیگەی بەشی .فیتێرنەری دەکەن بۆ سود وەرگرتنی قوتابیان لەوانە پڕاکتیکیەکان.