Author Archives: aso omar

سیستەمی ئەلیکترۆنی و بەئەلیکترۆنی کردنی نووسراوەکان

لەدرێژەی کارو و چاڵاکیەکانی هۆبەی ئایتی لە ژێر چاودێری بەرێز یاریدەدەری راگری کۆلێژ بەرێز مامۆستا (فەرهەنگ علی عوڵا) ئەمڕۆ پێنج شەمە2023/1/19 کۆتای هێنرا بە خولێکی ٣ رۆژە بۆ فەرمانبەرانی هۆبە و یەکە کانی کۆلێژ سەبارەت بە ئاشناکردنی زیاتریان بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی و بەئەلیکتڕۆنی کردنی نووسراوەکان بەمەبەستی باشتر راپەراندنی کارو بارەکانی رۆژانە. خولەکە لەلایەن بەرێز مامۆستا (ئاسۆ یاسین عمر) بەرێوە چوو بە هاوکاری بەرپرسی ئایتی کۆلێژ بەرێز مامۆستا (زەردەشت عبدالعزیز عبدالکریم) خولەکە بەهەردو شێوازی تیۆری و پراکتیکی پێشکەش کرا.

ڕاگەیاندنی کۆلێژ .

سەردانی سەرۆکی زانکۆ بۆ ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە

ئەمڕۆ ڕیکەوتی:٢٠٢٢⁄١٢⁄۱٥ بەڕێز ( پ.د.ادریس محمد طاهر ھەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتکنیکی ھەولێر. سەردانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی ھەولێریان کرد. بە یاوەری بەڕیزان ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆک بەشەکان ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە و تاقیگەی بەشە زانستیەکانی کۆلێژیان بەسەر کردەوە.

ڤیستیڤاڵی تەندروستی ئەنجامدرا

رۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 10 بەیانی ، بەرواری 1.12.2022

لەژێر چاودێری راگرایەتی کۆلێژ بە ئامادەبوونی یاریدەدەری راگر بەڕێز (م فەرهەنگ علی عولا) سەرۆک بەشی چارەسەری سروشتی د. (مهدی خالد قادر)، بەشی چارەسەری سروشتی هەلسا بە ئەنجامدانی چالاکییەکی زانستی سەبارەت بە چارەسەری سروشتی بە سەرپەرشتی دکتۆرە (ژوان دلشاد عبداللە) کە تێیدا قوتابیانی قۆناغی سێیەم بە چەند گروپێک چەند چالاکی و رێنماییەکیەکیان پێشکەش بە بەشداربووان و میوانان کرد.