خاچی سوور بەڕێوەچوو
پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور ICRC بە سەرۆکایەتی پریم ساگوڕاسی بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ICRC و شادێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا کە د.محەمەد حوسێن سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.موڕاد ئەمیر ئەحمەد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و د.زکرا عەلی سەرۆکی بەشی پاڵپشتەکان و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و م.بەهزاد حلمی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و ئەڤین یاسین محمد و چیا میقداد علی لە ستافی ICRC ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆ لەدوای بەخێرهێنانی شاندی میوان باسی لە گرنگی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان بۆ خزمەتی کۆمەڵگا کرد و رایگەیاند کە خۆشبەختانە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم بەشە بە پشتیوانی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور ئەم بەشە قوتابی وەرگرتووە و بەردەوام بووە کە بەم هۆیەوە توانراوە متمانەی نێودەوڵەتی وەربگرێت.
سەرۆکی زانکۆ راشیگەیاند، دەرچووانی ئەم بەشە لە هەموو عێراق خزمەت دەکەن نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان و زانکۆمان و بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئاستی زانستی زانکۆمان گەشتووەتە ئاستێک بتوانێت لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق قوتابی لەم بەشە وەربگرێت.
سەرۆکی زانکۆ هەروەها سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەتایبەت سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی دڵبیایی جۆری کرد کە هەردەم پاڵپشتی زانکۆمان بە گشتی و ئەم بەشەیان کردووە بە تایبەتی کە وەک تاکە بەشە لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان، هاوکات پشتیوانی تەواوی بۆ ئەم بەشە دووپات کردەوە تاوەکو ئەم بەشە بەردەوام بێت لە پڕۆسەی وەرگرتنی قوتابی.
دواتر ئامادەبوواننی کۆبوونەوەکە بەجیا بۆچوونی خۆیان لەبارەی گرنگی ئەم بەشە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەش دووپات کردەوە و رایانگەیاند کە پێویستە بە هەموولایەک کاربکەین بۆ بەردەوامبوونی پڕۆسەی خوێندن لەم بەشەدا.














