شاندێکی زانکۆمان بەشداریی لە ۆورکشوپی تایبەت بە تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان لە خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی دەکات

شاندێکی زانکۆمان بەسەرۆکایەتی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەبەشداریی راگرانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کۆلێژی تەکنەلۆجی و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆمان بەشدارییان کرد لە ۆورکشۆپێکی تایبەت بە پەرەپێدانی پلانی جێبەجێکردنی سیاسەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە هەرێمی کوردستان تایبەت بە تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان لە خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی کرد کە لە ماوەی نێوان 14-16/ 6 /2026 لە هەولێر ئەنجام درا.

ئەم پڕۆگرامە بەبەشداری نوێنەری هەریەک لە زانکۆکانی (پۆلیتەکنیکی هەولێر، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پۆلیتەکنیکی دهۆک) کە لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆ-نووسینگەی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و بە هاوکاری وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت.

هاوکات بە مەبەستی نووسینەوەی سیاسەتەکانی (تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان لە خوێندنی تەکنیکی ٢٠٢٦-٢٠٢٨ لە هەرێمی کوردستان/ سياسة دمج المهارات الخضراء والرقمية في برامج التعليم التقني ٢٠٢٦-٢٠٢٨) لیژنەیەک لەسەر ئاستی وەزارەت و ئەندامییەتی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان پێکهات.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، بەشداربووان دەتوانن وەک یەک تیم کاربکەن بۆ ئامادەکردنی پلانی جێبەجێکردن بۆ سیاسەتی تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان لە دامەزراوە و پڕۆگرامەکانی خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی (TVET).

وۆرکشۆپەکە تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی تواناکانی ستافی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەتایبەتی لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان و ئامادەییە پیشەیییەکان لەو پارێزگایانەی کە دەستنیشانکراون، بۆ پەرەپێدانی پلانی جێبەجێکردنی کرداری کە پشت بە سیاسەتی تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان دەبەستێت، ئەمەش لە ڕێگەی گرتنەبەری میتۆدۆلۆژیا بەشداریکردن کە لە نێوان خستنەڕووی تیۆری و جێبەجێکردنی کرداریدا کۆدەکاتەوە، بە جۆرێک توانای بەشداربووان بەهێز بکات بۆ کارکردن وەک یەک تیم بۆ ئامادەکردنی پلانی شیاوی جێبەجێکردن لەسەر ئاستی کۆلێژ، پەیمانگا تەکنیکییەکان و ئامادەییە پیشەیییەکان.

لەم ۆورکشۆپەدا کار دەکرێت بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی سەرەتایی بۆ پلانەکانی جێبەجێکردنی تایبەت بەو پەیمانگا، کۆلێژە تەکنیکی و ئامادەییە پیشەیییانەی کە دەستنیشانکراون، بە شێوازێک کە پشت بە سیاسەتی تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان ببەستێت.

هەروەها کار دەکرێت بۆ بەهێزکردنی توانای بەشداربووان لەسەر شیکردنەوەی سیاسەتەکە و دەستنیشانکردنی کاری لە پێشینەی پڕۆگرامەکان و ئەنجامە داواکراوەکان، هەروەها توانا بەخشین بە بەشداربووان بۆ جێبەجێکردنی میتۆدۆلۆژیای ئامادەکردنی پلانەکانی جێبەجێکردن بە شێوازی کرداری لە چوارچێوەی تیمەکانی کارکردندا.

هەروەها کار دەکرێت بۆ پەرەپێدانی تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر پێداویستییەکانی تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەییدا.

لەم ۆورکشۆپەد هەنگاو دەنرێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ تەواوکردن و پەسەندکردنی ڕەشنووسی کۆتایی پلانەکانی جێبەجێکردن.

 

یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و كۆمپانیای MAPCOM بۆ توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی و رووپێویی و جیۆلۆجی واژۆ کرا

شاندێكی كۆمپانیای MAPCOM بۆ توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی و رووپێویی و جیۆلۆجی بە سەرۆکایەتی ئه‌ندازیار محەمەد به‌رپرسی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاکە و ایاد عبدالرحمن ئه‌ندامی بۆردی  كۆمپانیا سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان كرد و له‌ لایه‌ن پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د بوتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.

دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و كۆمپانیای MAPCOM بۆ توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی و روپێویی و جیۆلۆجی واژۆ کرا.

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە یادی رۆژی نیشتمانی رووسیا دەکات

لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆنسوڵخانەی گشتیی رووسیای فیدڕاڵ لە هەرێمی کوردستان، شاندێکی زانکۆمان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی و پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی زانستی زانکۆمان بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی یادی رۆژی نیشتمانی رووسیای فیدڕاڵ کرد کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی سەرکەوتنی سوپای سووری سۆڤێیەتی پێشوو بەسەر ڕژێمی پێشووی نازییەکانی ئەڵمانیا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی وڵاتانی دیکە بەشداربوون، شاندی زانکۆمان لەلایەن ماکسیم رۆبن، کۆنسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەناوی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆوە پیرۆزبایی لە کۆنسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر لە پەڕاوێزی ئەو ڕێوڕەسمەدا شاندی زانکۆمان چاویان کەوت بە ژمارەیەک لە میوانە نێوخۆیی و نێودەوڵەتی و کۆنسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان.

جێی ئاماژەیە کۆنسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەیە و هەردوولا کاردەکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆکانی ڕووسیا.

سەرۆکی زانکۆ پڕۆژەکانی کەمپی دوو بەسەردەکاتەوە

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بەداواداچوونی راستەوخۆ بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی زانکۆمان، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی راگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی لە کەمپی دوو زانکۆمان بەسەرکردەوە.


دواتر سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و تیمی ئەندازیارانی سەرپەرشتیار، سەردانێکی مەیدانی بۆ بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکە ئەنجامدا.


لە میانی بەدواداچوونەکەیدا، سەرۆکی زانکۆ گفتوگۆی لە گەڵ تیمی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە کرد بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان بە کوالێتییەکی بەرز و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لە پێناو خزمەتکردنی پرۆسەی خوێندن لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری.