Daily Archives: حوزه‌یران 10, 2026

سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠٢٦/٦/١۰، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پشتیوانیکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ کۆلێژی تەکنیکی سۆران ئەنجامدا و لەلایەن پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژ و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژەوە پێشوازیی لێکرا.

سەرۆکی زانکۆ لە نزیکەوە لەو پڕۆژە ستراتیژییانەی کۆڵییەوە کە ئێستا لە بواری جێبەجێکردندان و جەختی کردەوە کە پەرەپێدانی ژێرخانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە پێشینەی کارەکانمانە، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی زانستیی مۆدێرن بۆ قوتابیانمان بڕەخسێنین.

لە میانی بەسەرکردنەوەی لیژنەی ئەزموونەکاندا، سەرۆکی زانکۆ وێڕای دەستخۆشی بۆ ستافی لیژنەکە، پەیامێکی گرنگی ئاراستە کردن: “ئەرکی ئێوە تەنها تاقیکردنەوە نییە، بەڵکو پاراستنی دادپەروەری و ڕەنجی قوتابیانە.” ستایشی ئەو وردکاری و دڵسۆزییەی کرد کە لە کارەکانیاندا ڕەنگی داوەتەوە.

لە کۆتایی سەردانەکەیدا، بەڕێزیان سەرجەم هۆبەکانی بەسەرکردەوە و پەیامی ڕێز و پێزانینی زانکۆی گەیاندە یەکە بە یەکەی مامۆستا و فەرمانبەران. ڕایگەیاند کە: “خۆڕاگری و دڵسۆزیی بێوچانی ئێوە، هۆکاری سەرەکیی بەردەوامیی ئەم کاروانە زانستییەیە، ئێوە سەلماندتان کە هیچ ئاستەنگێک ناتوانێت ڕێگری لە خزمەتەکانتان بکات.”

سەرۆکی زانکۆ سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 10ـی حوزەیرانی 2026 پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆری کرد و لەلایەن پ.ی.د طالب محمدشریف عمر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر پێشوازیی لێکرا.

لە سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ گشت بەش و هۆبە کارگێڕییەکانی پەیمانگەی بەسەرکردەوە بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکان، هەرەوەها لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەکەدا.

لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشە زانستییەکان و هۆبە کارگێڕییەکانی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر کرد، کە سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، بەردەوامن لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیان و دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن هەروەها ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە شاردنەوەی کێشەکان نییە، بەڵکو دەستنیشانکردنی ڕاستەوخۆی کەم‌وکوڕییەکانە تاوەکو لە ڕێگەی پلانێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنیان بکرێت جەختیشی کردەوە کە سەرۆکایەتی زانکۆ هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و کەمکردنەوەی کێشەکان.

لای خۆشییەوە، ڕاگری پەیمانگە خۆشحاڵی خۆی بەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و سوپاسی سەرۆکی زانکۆ کرد بۆ سەردانەکەی و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی، کە ئۆمێد و دڵنیایی بەخشییە ڕاگرایەتی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاکە.