پەیمانگای تەکنیکی کۆیە

پەیمانگای تەکنیکی کۆیە

پەیمانگای تەكنیكی كۆیە لە ساڵی ١٩٩٦بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٧١٣) لە (٢٠/٧/١٩٩٦) بریاری كردنەوەی درا، لەبەر بارودۆخی ئەو كاتەی كوردستان نەتواندرا هەمان ساڵ خوێندكار وەربگیرێت.

بۆ ساڵی خوێندنی (١٩٩٧-١٩٩٨) (٤٦) خوێندكاری لە هەردوو بەشی (پەرستاری و كارگێری نووسینگە) وەرگرت و پرۆسەی خوێندن زۆر بەسەر كەوتووانە دەستی پێ‌ كرد .

دواتر بۆ ساڵی خوێندنی (١٩٩٨-١٩٩٩) دوو بەشی تریش كرایەوە كە بریتی بوون لە (بەشی ژمێریاری و بەشی تەندروستی كۆمەڵ)، وە بۆ ساڵی خوێندنی (١٩٩٩-٢٠٠٠) بەشی (كارگێری یاسا) كرایەوە، وە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٠٠-٢٠٠١) بەشی (شیكاری نەخۆشییەكان) كرایەوە، وە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٠٦-٢٠٠٧) بەشی (سڕكردن) كرایەوە، وە بۆساڵی خوێندنی(٢٠٠٨-٢٠٠٩) بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەرۆكایەتی دەستەی خوێندنی تەكنیكی كوردستان (بەشی گەشت و گوزار) لە (پەیمانگای تەكنیكی دووكان)ەوە گوازرایەوە بۆ پەیمانگای تەكنیكی كۆیە.

وە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٠٩-٢٠١٠) یەكەمین بەشی تەكنەلۆجیای نەوت (شیكاری كیمیاوی)كرایەوە، وە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٠-٢٠١١) بەشی (سڕكردن) گۆڕدرا بۆ بەشی(تیشك)، وە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣) بەشێكی تریش لە تەكنەلۆجیای نەوت بەناوی (كارپێكردن و كۆنترۆل) كرایەوە، وە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری كرایەوە. بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨ – ٢٠١٩) بەشەکانی (پەرستاری، شیکاری نەخۆشیەکان) لە تەق تەق کرانەوە. لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) بەشی (ئافرەتان و لەدایکبوون) لە پەیمانگا کرایەوە، پاشان لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بەشی کارگێڕی کار لە تەق تەق کرایەوە.

ئێستا پەیمانگای تەكنیكی كۆیە سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێرە، وە پێكهاتووە لە (١٢) دوانزە بەشی زانستی، شیاوی باسە كە پەیمانگای تەكنیكی كۆیە لە ساڵی خوێندنی (٢٠٠٩-٢٠١٠)ەوە خوێندنی ئێوارانی هەیە جگە لەساڵانی خوێندنی(٢٠١٤ و ٢٠١٥) نەبێت.

پەیمانگای تەكنیكی كۆیە لە ماوەی ئەو (٢٢) بيست و سێ ساڵەى خولی دەرچووان ١٢٧٠٣ خوێندكاری دەرچوواندوەو بەپێی پسپۆڕیان بڕوانامەی پێداون.

ئەرکی پەیمانگا

  • پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی جیاواز و پەیوەندیدار لە کەشێکی بەرهەمهێنانی زانیاری و داهێنان لە بوارە زانستی و تەکنیکی و پیشەییەکان.
  • بەشداریکردن لە درووستکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری
  • پێشخستنی فێربوونی ئەخلاقی و بەهادار.
  • بەرزکردنەوەی توانای دامەزراندن و بەشداریکردن لە پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان
  • بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی لە نێوان خوێندکاران، ستاف و کۆمەڵگا.
  • دابینکردنی ئەزموونی پەروەردەیی گۆڕانکاری بۆ خوێندکاران کە جەخت لەسەر زانیاری قووڵی دیسیپلین، پەیوەندیکردن، هەروەها تەندروستی و خۆشگوزەرانی کەسی بکاتەوە.

دیدگای پەیمانگا

بنیاتنانی پەیمانگا لەسەر بناغەیەکی گەش بۆ ئەوەی لە پێشەنگی دامەزراوە زانستییە پێشکەوتووەکانی کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات بێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری فێركردن و لێهاتوویی فرە پسپۆڕیی بەرزی پیشەیی بەگوێرەی سیاسەتی فێركردنى تەکنیکی و پێداویستییەکانی داهاتوو بەمەبەستی بنیاتنانی کوردستان و باشترکردنی ئاستی زانستی دامەزراوە کارگێڕییەکان لە وڵاتدا.

د. محمد خضر قادر

سەرۆکی ئەنجوومەن

ڕاگری پەیمانگا

یەکاو حمد عبدالله

ماستەر – مامۆستا

ئەندام / یاریدەدەری ڕاگر

د. بێستون عبدالمجید عثمان

دکتۆرا – مامۆستا

ئەندام / سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار

د. کۆچەر خسرو صالح

دکتۆرا – مامۆستا

ئەندام / سەرۆکی بەشی پەرستاری

ایاد کریم علی

ماستەر – مامۆستا

ئەندام / سەرۆکی بەشی تەندروستی کۆمەڵ

ئەڤین محسن اسعد

ماستەر – مامۆستا

ئەندام / سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان

د. احمد محمود عبدالله

دکتۆرا – مامۆستا

ئەندام / سەرۆکی بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتیاری

شیراز مجید امین

ماستەر / مامۆستای یاریدەدەر

ئەندام / سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای نەوت – شیکاری کیمیایی

د. ڕوشن عثمان علی

دکتۆرا – مامۆستا

ئەندام / سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای نەوت – کارپێکردن و کۆنتڕۆل

وشیار عمر خضر

ماستەر – مامۆستای یاریدەدەر

ئەندام / سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری

کارێز نامق کاکەڕەش

ماستەر – مامۆستای یاریدەدەر

ئەندام / سەرۆکی بەشی پەرستاری تەق تەق

دلشاد سعدالله عثمان

ماستەر – مامۆستا

ئەندام / سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان تەق تەق

د. خەڵات کاروان فارس

دکتۆرا – مامۆستا

ئەندام / سەرۆکی بەشی ئافرەتان و لەدایکبوون

فاتح قادر خورشید

ماستەر – مامۆستای یاریدەدەر

ئەندام / سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار تەق تەق

زانیاری پەیوەندیکردن بە پەیمانگا

بەشی پەرستاری

بەشی ئافرەتان و لەدایکبوون

بەشی کارگێڕی کار

بەشی تەکنەلۆجیای نەوت - شیکاری کیمیایی

بەشی تەندروستی کۆمەڵ

بەشی پەرستاری - تەق تەق

بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتیاری

بەشی تەکنەلۆجیای نەوت - کارپێکردن و کۆنتڕۆڵ

بەشی شیکاری نەخۆشیەکان

بەشی شیکاری نەخۆشیەکان - تەق تەق

بەشی کارگێڕی کار - تەق تەق

بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری

هەواڵ و چالاکی

پوختەیەک لە هەواڵ و چالاکییەکانی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە

ئاهەنگی دەرچووان بەڕێوەچوو

بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز (پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی)، پەیمانگاکەمان ئاهەنگی خوولی (٢٥)ەمینی دەرچووانی سازکرد.  … Continue reading ئاهەنگی دەرچووان بەڕێوەچوو

خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بەشداریانکرد لە سێیەمین کۆنفڕاسی زانستی خوێندکاران و قوتابیان…

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٤ / ٥ / ٢٠٢٣   ڕاگری پەیمانگاکەمان و مامۆستایانی  سەرپەرشتیار و خوێندکارانی سەرکەوتوی پڕۆژکانی دەرچون لە … Continue reading خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بەشداریانکرد لە سێیەمین کۆنفڕاسی زانستی خوێندکاران و قوتابیان…

پێشبڕکێیەکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە ئەنجامدرا …

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ / ٤ / ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگا و لێپرسراوی نوسینگەی کۆیەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان … Continue reading پێشبڕکێیەکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە ئەنجامدرا …

مامۆستایانی پەیمانگاکەمان بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢ی نیسانی٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر (نجیب توما) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ڕاگری … Continue reading مامۆستایانی پەیمانگاکەمان بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا

ڤیستیڤاڵی ساڵانەی بەشە زانستییەکانی تەق تەقی سەر بە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ (٩ / ٣ / ٢٠٢٣) بەشە زانستییەکانی تەق تەقی سەر بە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە دووەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی (زانستی و … Continue reading ڤیستیڤاڵی ساڵانەی بەشە زانستییەکانی تەق تەقی سەر بە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بەڕێوەچوو

خولی (فوتساڵ)ی مامۆستا و خوێندکاران کۆتایی هات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (٨/٣/٢٠٢٣) یاری کۆتایی (فوتساڵ)ی مامۆستا و خوێندکاران کۆتایی هات کە بە سەرپەرشتی ستافی ڕاگرایەتی و هۆبەی ڕاگەیاندن … Continue reading خولی (فوتساڵ)ی مامۆستا و خوێندکاران کۆتایی هات.

15000 +

Satisfied Students

800 +

Qualified Teachers

200 +

Honor & Awards Win

400 +

Departments