کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر

کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر

ئێستا کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر لە دوو کۆمەڵە بەش پێکدێت، کۆمەڵەى یەکەم: تەنها بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى دوو ساڵە دەبەخشێت کە بریتین لەم بەشانە (رێگاوبان، رووپێوان، کانزاکان و لکاندن، میکانیک و ووزە،  تەکنەلۆجیاى پەتڕۆڵ، ئامێرەکانى نەوت، بیناكاری، تەكنەلۆجیای زانیاری، ئەلیكترۆنیك و كۆمیونیكەشن كارەبا) كەبۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) ئەو بەشانە بەردەوام  بوون بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکییان بەخشیووە شان -بەشانى ئەم بەشانە، کۆمەڵەى دووەم: هەردوو بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى دووساڵە و بکالۆریۆسی چوار ساڵە دەبەخشێت کە قوتابیان لەساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١)  دەستیان بەخوێندن کردووە، ئەم – بەشانەش بریتین لە(ئای سی تی تەکنەلۆجیاى زانیارى و گەیاندن، تەکنەلۆجیاى پیشەسازى ئوتوماتیکى، تەکنەلۆجیاى کەرەستەو دروستکردن وەتەکنەلۆجیاى ئۆتۆمۆبێڵ) کە بەرهەمى قوتابیان بۆ دەرچوون لەماوەى ساڵانى ئایندە

وەدواى تەواوکردنى دووساڵ لەخوێندنى تیۆری و پڕاکتیکى لەنێو کەمپەس، قوتابی بۆ ماوەى دوو مانگ مەشق هاوینە لەدام و دەزگاكانى حكومى و كەرتى تایبەتدا ئەنجام دەدەن، بەمەبەستى پڕاكتیزەكردنى هەموو ئەو زانستەى كە بەشێوەیەكى تیۆرى و پڕاكتیكى لەماوەى خوێندندا فێریبوون و ئاستى زانستى و پڕاكتیكییان بەشێوەیەك بەرز دەكرێنەوە كە دواتر بتوانن كاربكەن لە پڕۆژە جۆراوجۆرەكان، وەك تەکنیككار و یاریدەدەرى ئەندازیار و تەنانەت تواناى سەرپەرشتى كردنى ستافی كرێكارانیشیان دەبێت لە پڕۆژە و كارە زانستیانەى

كەپێوەندارن بە پسپۆڕییەكانیان، هەروەها لە ئایندەیەکى نزیکدا دەرچووانى بەشەکانى کۆمەڵەى بکالۆریۆس بە ئاستێکى تەکنیکى و پڕاکتیکى بەرز وەک ئەندازیار تواناکانیان لەخزمەت کۆمەڵگەدا پێشکەش دەکەن. کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر لە هەوڵە ئەکادیمییەکان بەردەوام دەبێت تا گشت بەشە زانستییەکان لە ئایندەیەکى نزیکدا بتوانن بڕوانامەکانى دبلۆم و بکالۆریۆس ببەخشن وە کۆلیژەکەمان لە هەوڵى بەرەدەوامدا دەبیت تاوەکو .پسپۆڕییەکان لەگەڵ بازاڕى کار لە هەرێمى كوردستان هاوتەریبێ

کۆلێژی تەکنەلۆجى هەولێر

کۆلێژی تەکنەلۆجى هەولێر یەکێکە لە دەزگا ئەكادیمیەكانى زانكۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر، كە مێژووى دامەزراندنى بۆ ساڵى (١٩٨٨-١٩٨٩) دەگەڕێتەوە. – لە پایتەختى هەرێمى كوردستان لەشارى هەولێرى قەڵاو منارەى سەر بڵند دامەزراوە، سەرەتا هەردوو بەشى( میكانیك و كارەبا هێز)ى تیایدا كراوەتەوە لەژێر ناوى پەیمانگەى تەكنیكى هەولێر. – دواتر چەند بەشێکى پزیشكى كە سەر بە وەزارەتى تەندروستى بوون گوازراونەتەوە سەر پەیمانگەى تەکنیکى هەولێر، دواتریش بەپێى هەل و مەرج و پێداویستیەکانى بازاڕى كوردستان لە هەردوو كەرتى تایبەت و حكومیدا ساڵ بەساڵ چەندین بەشى تەكنەلۆجى و کارگێڕی و پزیشكى و كشتوكاڵى دیكەى تیادا دامەزراوە و دەستیان بەكارەكانیان كردووە. لەساڵى ( ٢٠٠٧) بەشە پزیشكیەكانى لێ جیابۆتەوە، پاشانیش بەشە کارگێڕییەکان و كشتوكاڵییەكانى لەساڵی ( ٢٠١٠) لێ جیاكراوەتەوە و هەریەک لەو پسپۆڕییانەى ئاماژەیان پێکران لەپەیمانگەیەکى سەربەخۆدا پسپۆڕییەکانیان بەزانستى رێكخراون.

ئەم کۆلێژە دواتر بووبە پەیمانگەیەكى پسپۆڕی ئەندازەیی لەژێر ناونیشانى پەیمانگەى تەکنەلۆجى هەولێر، لەدوا هەوڵیشدا بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە(١٧٨٥) بەروارى (٤/٩/٢٠١٩) پەیمانگەى تەکنەلۆجى هەولێر لەپەیمانگەوە گۆڕدرا بۆ کۆلێژ وە کردنەوە و دەستپێکردنى خوێندن لەبەشی(ئای سی تی)  بۆ بەخشینی بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى دووساڵە و بەکالۆریۆس لە تەکنیکى ئەندازیارى (ئای سی تی ) چوارساڵە.

دیدگا

دەرچووەکانی بەهایەکی زۆریان پێدەدرێت بەهۆی بنەمای بەهێزی زانیاری پراکتیکی و تیۆرییان کە توانای ئەوەیان پێدەدات دەستبەجێ کاریگەر بن لە پۆستە بەڕێوەبەرایەتی یان تەکنەلۆژییەکان لە بازرگانی و پیشەسازییە پەیوەندیدارەکاندا.

پەیام

– پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی جیاواز و پەیوەندیدار لە کەشێکی بەرهەمهێنانی زانست و داهێنان لە بوارەکانی زانستی و تەکنیکی و پیشەیی.

– بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی پەروەردەیی گۆڕانکاری بە خوێندکاران کە جەخت لەسەر زانیاری قووڵی دیسیپلین، چارەسەرکردنی کێشە، سەرکردایەتی، پەیوەندیکردن، و لێهاتوویی نێوان کەسەکان بکاتەوە، هەروەها تەندروستی و خۆشگوزەرانی کەسی.

-کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا بە شێوەیەکی گۆڕانکاری – لە ئاستی ناوچەیی، نیشتمانی و جیهانیدا

ئەنجومەنی كۆلێژ

پرۆفیسۆر دكتۆر کیهان زرار غفور

The College Contact Info

بۆچی لەم كۆلێژە بخوێنیت؟

كۆلێژی تەکنەلۆی هەولێر ئەکادیمیایەکی زانستی حکومییە کە ئامانجی پەروەردەکردنی کاندیدی تەکنیکی شارەزا لە پسپۆڕییە جیاوازەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا، وەک ناوەندێکی ناقازانجی پەروەردە.

  •  یارمەتی توانا و سەرچاوە مرۆییەکان دەدات لە بوارە تەکنیکییەکان بۆ دەرچووانی ئامادەیی، پیشەیی، و پەروەردەکردنی کەسانی شارەزا تەکنیکی لە پێوەندی لەگەڵ پێداویستیەکانی بازاڕکردن
  • خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری لە ئەنجومەنە پەروەردەییەکان پێشکەش دەکات

بەشی ئەندازیاری تەكنەلۆجیای ئۆتۆمبێڵ

بەشی ئەندازیاری تەكنەلۆجیای كەرەستە و بیناكاری

بەشی ئەندازیاری تەكنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن

بەشی ئەندازیاری تەكنەلۆجیای ئۆتۆماتیكی پیشەسازی

بەشی تەكنەلۆجیای نەوت

بەشی دروستكردنی ڕێگاوبان

بەشی ڕووپێوان

بەشی میكانیك

بابەتەکانمان

دواین هەواڵ

پوختەیەک لە پۆستەكانی ڕۆژانە و بابەتەکانی هەواڵ.

وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی: بنیاتنانی بەرگری ئەلیکترۆنی بەهێزتر

وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی: بنیاتنانی بەرگری ئەلیکترۆنی بەهێزتر لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز (پ. د. ئیدریس محەمەد … Continue reading وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی: بنیاتنانی بەرگری ئەلیکترۆنی بەهێزتر

ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێرلەگەڵ یاردەدەری راگر و بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلێژ، کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجامدرا لەگەڵ گشت فەرمانبەرانی کۆلێژ

دووشەممە 2024/2/19 بەڕێز پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر بەئامادەبوونی بەڕێز م.هڤاڵ احمد ئاکرەیی یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر … Continue reading ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێرلەگەڵ یاردەدەری راگر و بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلێژ، کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجامدرا لەگەڵ گشت فەرمانبەرانی کۆلێژ

2079 +

خوێندكاری خوازیار

161 +

مامۆستای شایستە

200 +

خەڵات و ڕێزلێنان

8

بەشەكان