مامۆستایانی پەیمانگاکەمان بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢ی نیسانی٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر (نجیب توما) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ڕاگری پەمانگاکەمان دکتۆر (محمد خضر قادر) و مامۆستا (شیرین سعید) بەرپرسی هۆبەی دڵنیایی جۆری پەیمانگاکەمان، بڕوانامەی ڕێزلێنانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەخشرا بە مامۆستایانی پەیمانگاکەمان له‌ پاى به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى شايسته‌ له‌پێوه‌ره‌كانى دڵنيايى جۆرى و بەرزبوونەوەی پلەی زانستیان.