ئاهەنگی دەرچووان بەڕێوەچوو

بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز (پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی)، پەیمانگاکەمان ئاهەنگی خوولی (٢٥)ەمینی دەرچووانی سازکرد. 

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٣ / ١٠ / ٢٠٢٣) بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و بەشێک لە ڕاگری کۆلیژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ومیوانان و مامۆستایان و کارمەندانی پەیمانگاکەمان. ئاهەنگی دەرچوانی خولی (٢٥)ەمین پەیمانگاکەمان بەڕێوەچوو. 

دەرچووانی خوولی (٢٥)ەمینی پەیمانگاکەمان بریتین لە (٨٣٣) دەرچوو لە (٩) نۆ بەش و پسپۆڕی جیاواز.

بەهیوای ئایندەی گەش بۆ دەچووانمان.