Blog

گەشتی زانستی

بە مەبەستی ئاشنابوون زانیاری زیاترلەسەر کۆلێژەکانی تر رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٤/٢١ بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری کۆلێژەکەمان بەسەرپەرشتی لێژنەی گەشتی زانستی بەش هەڵسان بە ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم بۆ زانکۆی دهۆک کۆلێژی ئەندازیاری بەشی ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر زۆر بەگەرمی پێشوازی کران لە لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( پ.ی. د.جیمس هسدو) و بەرێز سەرۆکی بەشی کارەبا و کۆمپیوتەر (د.سیروان)

قوتابیانمان زۆر خۆشحاڵ بوون بە بینینی تاقیگەکان و کۆلێژ و بەشەکە.

یاری کۆتای خولی تۆپی پێ ی کۆلێژ

ئەمڕۆ دوو شەمە ٢٠٢٤/٤/٢٢بەئامادەبونی ڕاگری کۆ لێژ پ.د.ایادزکی صابر و ی . ڕاگرو سەرۆکی بەشە زانستیە کان و مامۆستیان و فەرمانبەران نوێنەری قوتابیان

یاری کۆتای خولی تۆپی پێ ی کۆلێژەکەمان لەنێوان هەردوو تیمی بەشی ئەندازەی میکانیک و بەشی ئەندازەی ڕێگاو بان بەڕێوەچوو

لە نجام دا تیمی بەشی ئەندازەی میکانیک یاریە کەی بردەوە بوەپاڵەوانی خولە کە

لەکۆتای خەڵات ی یەکەموو دووەم بەسەریاری زانان و تیپەکان دابەش کرا لەلایەن ڕاگری کۆلێژو ی . ڕاگرو و سەرۆک بەشە کان بەرپرسی هۆبەکان و نوێنەری قوتابیان دابەش کرا

یادی 126 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی دووشەممە 22ـی نیسانی 2024 ، بەبۆنەی 126 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی، کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێژ مەڕاسیمێکی تایبەتی بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە سازکرد.

مەڕاسیمەکە، کە بەئامادەبوونی ( هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران )، ( پ.د شێروان شەریف قورتاس سەرۆکی زانکۆی سۆران ) و نوێنەری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و بەرپرسانی حکومی و حزبی دەڤەری سۆران بەڕێوەچوو، هەریەک لە ( پ.ی.د سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران )، ( هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ) و ( هەژار ئیبراهیم کارگێری نووسیگەی سۆرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان) وتاریان پێشکەشکرد، کۆی وتارەکان لەبازنەی بەهای کاری ڕۆژنامەوانی دەخولانەوە.

لە چوارچێوەی ئەم مەڕاسیمە ڕێز لەو دەرچوانەی کۆلێژ نرا کە ئێستا لە دەزگا میدیایی و ڕۆژنامەوانییەکان کاردەکەن، لە هەمانکاتدا بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کۆلێژ کە لەو خولە ڕۆژنامەوانییە بەشداربوون، کە کۆلێژ بە هاوبەشی لەگەڵ نوسینگەی سۆرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە ڕۆژانی 16 و 20ی نیسان بۆماوەی 10 کاتژمێر بۆی کردبوونەوە.

لە درێژەی مەڕاسیمەکە پیشانگایەک بۆ گۆڤار و بڵاوکراوەکانی سۆران لە نێوان ساڵانی 1991-2003 و پۆستەری قوتابییانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان کە بە چاودێری (د. پشتیوان ئەسعەد) ئامادەکرابوون کرایەوە.

نوێنەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفرانسێکی زانستی زانکۆی تیشک دەکات

ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە 22ی نیسانی 2024، بەنوێنەرایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر،‎ پ.د. کیهان زرار غفور، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بەشداری کرد لەڕێوڕەسمی کردنەوەی كۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتیی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک لەژێر ناونیشانی(21st International Multi-Conference on Systems, Signals & Devices (SSD’2024)).

ئەو ڕێوڕەسمە لەلایەن زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک بەهەماهەنگی لەگەڵ (زانکۆی سفاکس – تونس، زانکۆی فیلادلفیا – ئوردن، زانکۆی چیمنیتز بۆ تەکنەلۆجیا – ئەڵمانیا و زانکۆی لایپزیگ بۆ زانستە کردارییەکان – ئەڵمانیا) ڕێکخرابوو.