Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 22, 2023

ئاهەنگی دەرچووانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٢ ، لەهۆڵی بۆنەکانی سۆران لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی ، رێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران لەژێر ناونیشانی “خولی خۆڕاگری” بەڕێوەچوو کە تیایدا قوتابییانی ( بەیانیان و ئێواران )ـی هەریەکە لە بەشەکانی ( پەرستاری ، ئافرەتان و لەدایکبوون ، شیکاری نەخۆشییەکان ، تەکنەلۆجیای زانیاری ، ژمێریاری ، کارگێری کار ) سوێندیان خوارد و سەرۆکی زانکۆش بڕوانامەی دبلۆمی بە قوتابیانی دەرچوو بەخشی و قوتابیان دڵخۆشبوون بە دەرچوونیان.

ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان هەڵگورد شێخ نەجیب ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەهرام عەریف یاسین بەرپرسی لقی 10 و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.د ئیدریس محەمەد طاهر هەرکی ، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و د.یوسف مصطفی ڕسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و م. پاکستان محەمەدئەمین یوسف ڕاگری کۆلێژ و ئـەنجومەنی کۆلێژ و میوانانی حزبی و حکومی و کەسوکاری قوتابیان بەڕێوەچوو.

دەستخۆشی و ماندوونەبوون لە بەڕێز م. عەبدولباست مەلا عەلی سەرۆکی لیژنەی باڵای ئـاھەنگ کە سەرپەرشتی کارەکانی دەکرد و سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەران و بەرپرسانی لیژنەی قوتابیانی کۆلێژەکەمان بەیانیان و ئێواران و گشت ئەندامانی لیژنەی باڵای ئاهەنگی کۆلێژەکەمان دەکەین کە ھاوکارمان بوون لە بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەکە ، پیرۆزبایی لە گشت قوتابیانی دەرچوو دەکەین و ھیوای دواڕۆژیکی گەش بۆ گشت قوتابیان دەخوازین .

ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران