راگری پەیمانگە بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی لە شاری سلێمانی دەکات

راگری پەیمانگە بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی لە شاری سلێمانی دەکات

لەسەر بانگهێشتی فەرمی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، راگری پەیمانگە بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستی ئەو زانکۆیە کرد.

رۆژی 18ـی ئەیلولی 2023، د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک هەڵسەنگێنەر بەشداری کرد لە سێیەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، لەژێر ناونیشانی (ئاڵنگاریەکانی توێژینەوەی زانستی، و دوایین پێشهاتەکان لەبەردەم بواری زانستەکانی کرداری و مرۆڤایەتی).

کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو کە تیایدا توێژەرانی نێوخۆیی و بیانی دەرئەنجامی چەندین توێژینەوەیان خستەروو.

هەر لە پەڕاوێزی کۆنفرانسەکەدا راگری پەیمانگە سەردانی تاقیگە و بەشە زانستییەکانی زانکۆی ناوبراوی کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ راگر و سەرۆک بەشەکان گفتوگۆی دەربارەی کۆمەڵێک بابەتی زانستی و کوالیتی خوێندن لە زانکۆکان کرد.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی کاندیدانی راوندی دووەم بە پێی رێنمایی ژمارە 9ی ساڵی 2023 رادەگەیەنێت

لیستەکانی کاندیدانی ڕاوندی دووەم بە پێی ڕێنمایی ژمارە 9ی ساڵی 2023، ڕێنمایی هەمواری چواردمی ژمارە 3ی ساڵی 2023 خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکان. هەر کاندیدێکی بەڕێز ئارەزوومەندە درێژە بە خوێندن بدات بە شێوازی پارالێل پێویستە لە ماوەی 10 رۆژدا سەردانی کۆلێژەکەی بکات.

بۆ بینینی لیستی ناوەکان کلیک لـــــــــــێــــــــــــــــرە بکە.

سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەشەناوخۆییەکانی کچان دەکات

رۆژی یەکشەممە 17ـی ئەیلولی 2023، پ. د ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری قوتابیان پ.ی.د. یوسف مستەفا رەسول و بەڕێوبەری بەشەناوخۆییەکان ئەحمەد شێرکۆ عەبدوڵا، سەردانی بەشەناوخۆییەکانی کچانی کرد.

لە سەردانەکەدا ژوور و هۆڵەکانی بەشەناوخۆیی کچانیان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە بەدواداچوونیان کرد بۆ ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 لە بەشەناوخۆییەکان، هەروەها بڕیاردرا بەزووترین کات کەموکوڕییەکان چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی ژینگەیەکی تەندروست بۆ قوتابییان بڕەخسێنرێت.

شیاوی باسە بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2023-2024 بە بڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆ، سەرجەم بەشەناوخۆییەکانی کچان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یەکدەخرێت و کۆی قوتابییانی کچ لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی ناو شاری هەولێر لە بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر شوێنیان بۆ دابین دەکرێت.