Author Archives: Hallo Majed

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک دەکات

پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پێشوازی کرد لە د. محەمەد ئۆزدەمیر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک و شاندی یاوەری.

لە دیدارێکدا کە  پ.ی.د. ڕەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و د. دلێر عەبدوڵا بەڕێوبەری تۆماری گشتی زانکۆمان ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا دەربارەی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە زانستییەکانی نێوان هەردوولا بە تایبەتی لە ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی ساڵانەی نێوان هەردوو زانکۆکە کە بڕیارە لە مانگی 10ی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت.

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تایبەت بوو بە جێبەجێکردنی پرۆژەی خوێندنی باڵا (ماستەر)ی هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆ کە لە ماوەی ڕابردوودا ئەزموونێکی سەرکەوتوو لەو بوارە لەنێوان هەردوو زانکۆکەدا هەبووە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا بۆ هەماهەنگی زیاتر لە داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت.

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە تاوتوێی تێزێکی دکتۆرا لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تەمووزی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەركی سەرۆكی زانكۆ و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، پ.د ئەیاد زەكی صابر ڕاگری كۆلیژی تەكنیكی ئەندازیاری هەولێر و مامۆستا بەیاد عەبدولقادر سەرۆكی بەشی سیستەمی زانیاری، تاوتوێی تێزی دکتۆرای قوتابی ( كامران حسێن خدر) لە هۆڵی پەرتوكخانەی كۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی تاوتوێكردن پێكهاتبوون لە هەر یەكە لە:

پ.د. مازن رجەب خەلیل لە زانكۆی تەكنیكی باكور/موسڵ سەرۆكی لیژنە. وە ئەندامێتی هەر یەكە لە پ.ی.د. مەئەیەد یوسف بطرس لە زانكۆی لوبنانی فەرەنسی و پ.ی.د. ئەژین صابر طاهر لە زانكۆی كۆیە و پ.ی.د. ئیسماعیل خورشید عەبدولرەحمان لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و پ.ی.د. شەهاب وەهاب كەریم لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و پ.د. ئاری عەلی محەمەد وەكو ئەندام و سەرپەرشتیار لە زانكۆی سلێمانی.

 

سەرۆکی زانکۆ بەجیا پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابی زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆژیا و ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان دەکات

پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بەجیا پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابی زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆژیا و کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان دەکات.

بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د. عەبدوڵا عومەر یاسین بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییکان، پ.د. ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆ، پێشوازی لە حەوت قوتابی زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنۆلۆژیا کرد کە بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە میوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرن.

لە لایەکی ترەوە سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە حەوت قوتابی کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان کرد کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بچنە وڵاتی میسر و لە زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆژیا مەشقی هاوینە ئەنجام بدەن، لە دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆ رێنمایی قوتابییانی کرد کە زۆرترین سوود لە ئەنجامدانی مەشقەکەیان وەربگرن و هەوڵ بدەن ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەو وڵاتە ئاشنا بکەن و کەلتوری کوردستانیان نیشان بدەن.

پێشوازی کردن و ناردنی ئەو قوتابییانە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییانە کە ساڵانە زانکۆکەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە میوانداری ژمارەیەک قوتابی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان دەکات و لە بەرامبەریشدا ژمارەیەک قوتابی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان رەوانەی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان دەکات.

پرۆسەی ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە چوارچێوەی ستراتژیەتی بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە کە لەو ڕێگەیەوە دەرفەت بە قوتابییانی زانکۆمان دەدەرێت بۆ شارەزابوون لە ئەزموونی زانستی و کەلتوری ئەو وڵاتانەی کە مەشقەکەی تێدا ئەنجام دەدەن.

 

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی نیشتمانی مالیزیا دەکات

پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە دیدارێکی زانستی، پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی نیشتمانی مالیزیا (National University of Malaysia) دەکات.

شاندەکە پێکهاتبوون لە بەرێوەبەری سەنتەری تۆێژینەوەی ووزە خۆر و بەرێوەبەری کارگێری و پەیوەندیەکان لە زانکۆی UKM، لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دروست کردنی پەیوەندی ئەکادیمی لە نێوان هەردوولا بە تایبەتی لە بواری توێژینەوە زانستی و هەماهەنگی لەگەل سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانکۆمان.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە رەخساندنی دەرفەتی خۆیندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی ناوبراو بۆ ستافی زانکۆمان لە بوارە جیاوازەکان، هەر لەو دیدارەدا بڕیاردرا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک هەنگاوی یەکەم یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا واژوو بکرێت.