رۆژی یەکشەممە١٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە سەرۆکایەتی پ.ی.د (یوسف مصطفی رسول، ڕاگری پەیمانگە بەوەکالەت و بەئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا (هۆگر شێخ محمد )یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی پەیمانگە، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٢)ی ئەنجوومەنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە ژووری ئەنجوومەن پەیمانگە بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ڕاگری پەیمانگە لە دوای بەخێرهێنانی ئەندامانی ئەنجوومەنی پەیمانگە باسی لە تۆمارکردنی گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە داتابەیسی سکۆپەس، بەم بۆنەیەوە ڕاگری پەیمانگە پيرۆزبايی له ئهنجوومهنى پەیمانگە و سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان کرد، وە ئهم هەنگاوەی بە دهستكهوتێكى زانستى زۆر گرنگه بۆ زانكۆمان وەسف کرد.
هاوکات، باس لە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی (میتێرم) بۆ قوتابیانی سمیستەری سێیەم کرا.
لە تەوەرەکی دیکەی کۆبونەوەکە باس لە ئامادەکاری کردن بۆ پێشوازی لەوەرگرتنی قوتابیان بۆ سالی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ کرا.
هەروەها چەند بابەتەکی زانستی و کارگێری خرانە بەرباس.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا باسى ئەنجامدانی ئاههنگى دهرچوونى قوتابيان بۆ ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ كرا.













