رۆژی دووشەممە١/٦/٢٠٢٦ بەرێز ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، (پ. ی د. طالب محمدشریف عمر) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و بەیاوەری (پ .ی .د. جاسم محمد عبدۆ) یاردەدەری سەرۆکی زانکۆی زاخۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو، هەروەها تیمێکی کۆنسولخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەرەدانی باڵوێزخانەی عێراق دەکات لەواشنتن و، لەلایەن دکتۆر دورید محمد علی یاردەدەری باڵوێز زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبونەوەیەکدا، جەخت لەسەر هەماهنگی دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی لەگەل زانکۆو دامەزراوەئەکادیمییەکانی ئەو وڵاتە کرایەوە بۆ سوود وەرگرتن لە زانکۆکان و ئالوگۆری قوتابیان و مامۆستایان و ئالوگۆری فەرهەنگی و، وە ئەو دەرفەتانەی دێنەپێش بۆ سوود گەیاندن بە قوتابیانی کوردستان.
پاشان لە دوو کۆبونەوەی جیادا، لەگەل بەشی رۆشنبیری و پەیوەندییە کەلتوری و ئەکادیممیەکان.تشک خرایە سەر
لە کۆبونەوەیەکدا، تیشکخرایە سەر ئەو دەرفەتانەی دێنە پێش بۆ قوتابیان و ئالوگۆریان و گرینگیدان بە فرەچەشنی لەوانە وتنەوەدا ، چۆنیەی دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان زانکۆکانی جیهان.
ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر










































