Daily Archives: حوزه‌یران 12, 2026

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە یادی رۆژی نیشتمانی رووسیا دەکات

لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆنسوڵخانەی گشتیی رووسیای فیدڕاڵ لە هەرێمی کوردستان، شاندێکی زانکۆمان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی و پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی زانستی زانکۆمان بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی یادی رۆژی نیشتمانی رووسیای فیدڕاڵ کرد کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی سەرکەوتنی سوپای سووری سۆڤێیەتی پێشوو بەسەر ڕژێمی پێشووی نازییەکانی ئەڵمانیا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی وڵاتانی دیکە بەشداربوون، شاندی زانکۆمان لەلایەن ماکسیم رۆبن، کۆنسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەناوی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆوە پیرۆزبایی لە کۆنسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر لە پەڕاوێزی ئەو ڕێوڕەسمەدا شاندی زانکۆمان چاویان کەوت بە ژمارەیەک لە میوانە نێوخۆیی و نێودەوڵەتی و کۆنسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان.

جێی ئاماژەیە کۆنسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەیە و هەردوولا کاردەکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆکانی ڕووسیا.