پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، وانەیەکی نموونەیی پێشکەش بە بەشداربووانی راوندی سێزدەهەمی خولی پێداگۆجی لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کرد.
لە وانە نموونەیەکەیدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا جگە لە ئەزموونی خزمەتی ئەکادیمی لە ساڵانی وەزیفی و پیشەی مامۆستایی، هاوکات باسی لە هەنگاوەکانی چۆنییەتی بوون بە مامۆستایەکی سەرکەوتووی کرد.
هاوکات باسی لە سیستەمی بۆلۆنا کرد کە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هاوشێوەی زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیهان پەیڕەو دەکرێت و بە وردی ناوەڕۆکی سیستەمەکەی بۆ بەشداربووان شیکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی وانە نموونەیەکەیدا پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر جەختی لە گرنگی پەیڕەوکردنی سیستەمی ئەلکیترۆنی لە زانکۆکان بەشێوەیەکی گشتی هەرەوەها پڕۆسەی بۆڵۆنا هەر لە سەرەتای وەرگیرانی قوتابی و خۆتۆمارکردنیان تا تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندنیان بە سەرجەم وردەکارییەکانەوە بۆ ئەمەش ئەزموونی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری وەک نموونە باس کرد کە تواناکانی ستافی ئەکادیمی و هۆنەریی خۆی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەم سیستەمە پەیڕەو دەکات کە کارئاسانی زۆر بۆ قوتابی و مامۆستا دەکات و توانا زانستی و کارگیڕییەکانی زانکۆ بەرزدەکاتەوە.
لە کۆتاییدا بەگفتوگۆکردن لەگەڵ بەشداربووان بابەتەکە بەپێزترکرا و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی کە وەک ئەزموونێکی نوێ جگە لە مامۆستایانی خول، سەرۆک و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وانەی نموونەیی پێشکەش بە بەشداربووانی خولی پێداگۆجی دەکەن کە سوودی زۆریان پێدەگەیەنێت بۆ پەیڕەوکردنی بابەتەکانی وانە نموونەیەکە لە دوای تەواوکردنی خولی پێداگۆجی.







