ە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەکادیمی مامۆستایان و پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆمان، م. دەشتی حوسێن عەلی مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە، بەشداری لە خولێکی زانستی نێودەوڵەتیدا دەکات لە وڵاتی هیندستان.
خولەکە لەژێر ناونیشانی (Environment and Social Impact Assessment of Development Projects – هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکانی پڕۆژەکانی پەرەپێدان) بەڕێوەدەچێت، کە لەلایەن پەیمانگەی ناسراوی (EPTRI – Environment Protection Training and Research Institute) پێشکەش دەکرێت کە یەکێکە لە ناوەندە پێشەنگەکانی هیندستان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنانی پاراستنی ژینگە.
ئەم خولە تیشک دەخاتە سەر میتۆد و ڕێکارە زانستییەکانی کەمکردنەوەی زیانە ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکانی پڕۆژە پیشەسازی و گەشەپێدانەکان.
لە میانی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی خولەکەدا، م. دەشتی حوسێن عەلی پریزەنتەشنێکی تایبەتی پێشکەش بە ئامادەبووان و ڕێکخەرانی خولەکە کرد، کە تێیدا تیشکی خستە سەر مێژووی دێرینی هەرێمی کوردستان، کەرتی گەشتوگوزار، و کلتووری دەوڵەمەندی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا.
بەشداربوونی ستافی زانکۆمان لەم جۆرە خولە نێودەوڵەتییانەدا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ گواستنەوەی ئەزموونی جیهانی بۆ هەرێمی کوردستان و لە هەمان کاتدا ناساندنی کولتوور و شارستانییەتی گەلەکەمان بە ناوەندە زانستییەکانی جیهان.














