Daily Archives: حوزه‌یران 22, 2026

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات

د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دوای بەشدارییکردنی لە رێوڕەسمی ڕێزلێنانی لە ٥١ مامۆستای زانکۆکانی کوردستان لە بەرامبەر بەدەستهێنانی (داهێنانی زانستی- براءة الاختراع) کە لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆمان بەڕێوەچوو، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کرد و لەلایەن پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیەر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارێکدا کە راوێژکارانی وەزیر، سەرۆکی زانکۆی دهۆک و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ئامادەی بوون، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆمان نیشاندا و پشتیوانی خۆی بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دووپات کردەوە.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە هەنگاوەکانی بەرەپێشبردنی خوێندنی تەکنیکی لە هەرێمی کوردستان بە گشتی کرا.

جێی ئاماژەیە،  ئەمڕۆ دوشەممە (٢٢/ ٦/ ٢٠٢٦) لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێوڕەسمی رێزلێنان بۆ ٥١ مامۆستای زانکۆکانی کوردستان لە بەرامبەر بەدەستهێنانی (داهێنانی زانستی- براءة الاختراع) بەڕێوەچوو کە تیایدا ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ ئامادەی بوون.