Daily Archives: حوزه‌یران 17, 2026

یاداشتى لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ناوەندى داهێنەرانى هەولێر واژۆکرا

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی ناوەندی داهێنەرانی هەولێر Erbil Makers Hub کرد.

لە دوای کۆبوونەوەیەک کە پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەشێک لە ستافی زانکۆمان و ستافی ناوەندەکە ئامادەی بوون، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا واژۆکرا

ئامانجی ئەم هەنگاوە، پەرەپێدانى هەماهەنگى زانکۆمانە لەگەڵ بازاڕى کار و رەخساندنی زەمینەسازى زیاترە لەم بارەیەوە

ناوەڕۆکى یاداشتەکە جەخت لەسەر دابینکردنى ڕاهێنان بەشێوەى پراکتیکى بۆ قوتابیانى زانکۆکەمان دەکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش (٥٠) پەنجا قوتابى لە کۆلیژەکانى تەکنەلۆجى و تەکنیکى ئەندازیارى و تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر ئینفۆرماتیک بەشدار دەبن لە خولێکى (٢) دوو مانگە لە بوارەکانى (Solar systems, Automation and CAD/CAD & Digital Manufacturing).

 لە چوارچێوەى ڕاهێنانەکە قوتابیان ئاشنا دەکرێن بە بەکارهێنانى تاقیگەکانى ئەم بوارانەى ئاماژە پێکراون وە گرووپێکیان ئامادە دەکرێن وەکو ڕاهێنەرى ڕاهێنەران  ئەم خولانە دووبارە بکرێنەوە لە داهاتوودا بۆ سوودگەیاندن بە قوتابیانى دیکە.