بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە گۆڤاری Polytechnic Journal کە لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڵاو دەکرێتەوە، توانیویەتی CiteScoreی خۆی لە 1.6 بۆ 1.7 لە ساڵی 2025 بەرزبکاتەوە.
📊 پێوانەکانی Scopus (2025):
✅ CiteScore: 1.7
✅ SJR: 0.231
✅ SNIP: 0.422
📈 نوێکردنەوەی پلە (Ranking Update):
گۆڤارەکە هەروەها لە پلەی Q2 لە داتابەیسی Scopusدا ماوەتەوە، ئەمەش نیشانەی جێگیربوونی بەرز و ناسراوی ئەکادیمییەکەیەتی.
هەروەها CiteScoreTracker بۆ ساڵی 2026 گەیشتووە بە 1.8، ئەمەش نیشانەی گەشەکردنی بەردەوام و زیادبوونی کاریگەری زانستییە.
بەم بۆنەیەوە، وێڕای دەستخۆشیمان، هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی نووسەران، پێداچوونەوەکاران، ئەندامانی دەستەی نووسین، و خوێنەران دەکەین بۆ هەموو هەوڵ و پشتیوانییان. ئەم دەستکەوتە نیشانەی پابەندبوونمانە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ئاستبەرز و کاریگەر.
گۆڤاری Polytechnic Journal گۆڤارێکی Open Access ـە و لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڵاودەکرێتەوە و لە داتابەیسی Scopus دا ئیندێکس کراوە و لە ماوەی 2021–2026 هەموو توێژینەوەکانی تۆمار کراوە.
پلان و هەنگاوەکانمان ئەوەیە لە داهاتوودا بەردەوام بین لە گەیشتن بە پلەی بەرزتر و دەستکەوتی زیاتر.
























