Daily Archives: حوزه‌یران 21, 2026

بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ کتێبخانەى بەشە زانستییەکانی تەق تەق سەربە پەیمانکەى تەکنیکى کۆیە کرایەوە

رۆژی یەکشەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، کتێبخانەى بەشە زانستییەکانی تەق تەق سەربە پەیمانکەى تەکنیکى کۆیە کرایەوە.

دوای کردنەوەی کتێبخانەکە، سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی بەشەکانی کتێبخانەکەیان کردەوە کە بە شێوەیەکى هاوچەرخ و ئەلیکترونى دروست کراوە.

دواتر سەرۆکى زانکۆ هەر لە باڵەخانەى بەشە زانستییەکانى تەق تەق سەر بە پەیمانگەى تەکنکیى کۆیە مزگەوتى ناو باڵەخانەکەی کردەوە کە لەسەر ئەرکى چەند خێرخوازێک دروستکراوە.

کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٩)ی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بەڕێوەچوو

رۆژی یەکشەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٩)ی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەشە زانستییەکانی تەق تەق سەربە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەخێرهاتنی پ.د.ازاد حسن قادر یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی کرد کە خانەنشین بووە، دەستخۆشی لە بەڕێزیان کرد لە ماوەی کارکردنی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کاری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە داهاتوودا.

دواتر سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە ئەندامانى ئەنجوومەن و راگری کۆلێژ و پەیمانگاکان کرد کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ زۆر بە رێک و پێکى هەموو کارەکان بەڕێوەچوون و هەروەها تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتوو کۆتاییان هات.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى زانکۆ داواى لە راگرەکان کرد کە سوود لە پشووى هاوینە وەربگیریت بۆ رێکخستنەوەى کاروبارى بەشەکان و لەئێستاوە هەوڵ بدرێت وانەکان دابەش بکرین بەسەر مامۆستایان و خشتەى وانەکان ئامادەبکرێت.

هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، گفتۆگۆ لەسەر چەند بابەتێک کرا لە تەوەرەکانی زانستی، کارگێری و دارایی و کاروباری قوتابیان، سەنتەری توێژینەوەی زانستی و دوای گفتوگۆکردن لەبارەیانەوە، لەلایەن ئەنجوومەنی زانکۆوە بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.