Daily Archives: حوزه‌یران 11, 2026

سەرۆکی زانکۆ پڕۆژەکانی کەمپی دوو بەسەردەکاتەوە

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بەداواداچوونی راستەوخۆ بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی زانکۆمان، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی راگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی لە کەمپی دوو زانکۆمان بەسەرکردەوە.


دواتر سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و تیمی ئەندازیارانی سەرپەرشتیار، سەردانێکی مەیدانی بۆ بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکە ئەنجامدا.


لە میانی بەدواداچوونەکەیدا، سەرۆکی زانکۆ گفتوگۆی لە گەڵ تیمی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە کرد بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان بە کوالێتییەکی بەرز و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لە پێناو خزمەتکردنی پرۆسەی خوێندن لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری.







سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلیژی تەکنیکی کارگێری دەکات و بەشداریی لە تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک دەکات

پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆلیژی تەکنیکی کارگێری کرد و لەلایەن پ.ی.د.محسن شریف صالح راگری جکۆلێژی تەکنیکی کارگێری پێشوازیی لێکرا.

دواترسەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەشدارییان لە تاوتوێکردنی ماستەرنامەی قوتابی محەمەد عامر بەشیر لە بەشی تەکنیکی میدیا به ناونيشانى رۆڵی پڕۆدیوسەر لە بەرهەمهێنانی بوڵتەی هەواڵیی کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا.