ڕۆژی چوارشەممە 10ـی حوزەیرانی 2026 پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆری کرد و لەلایەن پ.ی.د طالب محمدشریف عمر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر پێشوازیی لێکرا.
لە سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ گشت بەش و هۆبە کارگێڕییەکانی پەیمانگەی بەسەرکردەوە بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکان، هەرەوەها لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەکەدا.
لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشە زانستییەکان و هۆبە کارگێڕییەکانی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر کرد، کە سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، بەردەوامن لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیان و دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن هەروەها ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە شاردنەوەی کێشەکان نییە، بەڵکو دەستنیشانکردنی ڕاستەوخۆی کەموکوڕییەکانە تاوەکو لە ڕێگەی پلانێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنیان بکرێت جەختیشی کردەوە کە سەرۆکایەتی زانکۆ هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و کەمکردنەوەی کێشەکان.
لای خۆشییەوە، ڕاگری پەیمانگە خۆشحاڵی خۆی بەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و سوپاسی سەرۆکی زانکۆ کرد بۆ سەردانەکەی و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی، کە ئۆمێد و دڵنیایی بەخشییە ڕاگرایەتی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاکە.
















