سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠٢٦/٦/١۰، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پشتیوانیکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ کۆلێژی تەکنیکی سۆران ئەنجامدا و لەلایەن پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژ و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژەوە پێشوازیی لێکرا.

سەرۆکی زانکۆ لە نزیکەوە لەو پڕۆژە ستراتیژییانەی کۆڵییەوە کە ئێستا لە بواری جێبەجێکردندان و جەختی کردەوە کە پەرەپێدانی ژێرخانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە پێشینەی کارەکانمانە، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی زانستیی مۆدێرن بۆ قوتابیانمان بڕەخسێنین.

لە میانی بەسەرکردنەوەی لیژنەی ئەزموونەکاندا، سەرۆکی زانکۆ وێڕای دەستخۆشی بۆ ستافی لیژنەکە، پەیامێکی گرنگی ئاراستە کردن: “ئەرکی ئێوە تەنها تاقیکردنەوە نییە، بەڵکو پاراستنی دادپەروەری و ڕەنجی قوتابیانە.” ستایشی ئەو وردکاری و دڵسۆزییەی کرد کە لە کارەکانیاندا ڕەنگی داوەتەوە.

لە کۆتایی سەردانەکەیدا، بەڕێزیان سەرجەم هۆبەکانی بەسەرکردەوە و پەیامی ڕێز و پێزانینی زانکۆی گەیاندە یەکە بە یەکەی مامۆستا و فەرمانبەران. ڕایگەیاند کە: “خۆڕاگری و دڵسۆزیی بێوچانی ئێوە، هۆکاری سەرەکیی بەردەوامیی ئەم کاروانە زانستییەیە، ئێوە سەلماندتان کە هیچ ئاستەنگێک ناتوانێت ڕێگری لە خزمەتەکانتان بکات.”