شاندێكی كۆمپانیای MAPCOM بۆ توێژینهوهی ژینگهیی و رووپێویی و جیۆلۆجی بە سەرۆکایەتی ئهندازیار محەمەد بهرپرسی جێبهجێكاری كۆمپانیاکە و ایاد عبدالرحمن ئهندامی بۆردی كۆمپانیا سهردانی سهرۆكایهتی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان كرد و له لایهن پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د بوتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.
دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و كۆمپانیای MAPCOM بۆ توێژینهوهی ژینگهیی و روپێویی و جیۆلۆجی واژۆ کرا.










