Author Archives: hemn hemn

پێداویستییەکانی تۆماری قوتابیانی تازە وەرگیراو کۆلیژ و پەیمانگەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

 داوا لە قوتابیانی تازە وەرگیراو دەکەین لەسنوری زانکۆمان،  وبۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی خۆتۆماركردنیان، ئه‌م پێداویستیانه‌ی خواره‌وه‌یان پێویسته‌:

پێداویستییەکانی  تۆماری قوتابیانی تازە وەرگیراوی کۆلیژ و پەیمانگەکان:

 – لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

  1. پسوولەی هەڵبژاردنەکانی زانکۆلاین کە بەشی وەرگیراو ئاماژەی پێکرابێت.
  2. یەک وێنەی ڕەنگاورەنگی (کارتی زانیاری یان پشتگیریی دانیشتن + فۆڕمی خۆراک + کارتی نیشتیمانیی قوتابی).
  3. پسوولە (وصل)ی (٥٠.٠٠٠) پەنجا هەزار دیناری بۆ ئەوانەی بە زانکۆلاین وەردەگیرێن، قوتابیانی پارالێل و ئێواران پێویستە قیستی یەکەمی کرێی خوێندن بدەن (پسوولەی دارایی لە راگرایەتی کۆلیژ یان پەیمانگە دەبرێت)
  4. وێنەی رەنگاورەنگی قوتابی (6) دانە
  5. بەڵێننامە و کەفالە (لە پەڕاوگەکانی ناو کۆلیژ یان پەیمانگە بەردەستە).
  6. بڕوانامەی پۆلی دوانزەی ئامادەییی ڕەسەن (اصلی) کەلە پەروەردەی شارەکەت ڕاستاندن (تصدیق)ی بۆکرابێت.
  7. پشکنینی چاو. لە لیژنەی پزیشکی پەسەند کرابێت
  8. پێویستە هەموو قوتابیانی خۆشەویست ئەو لینکە پربکەنەوە:

https://admissions.epu.edu.iq/

– پێداویستییەکان بۆ کاروباری یاسایی:

  1. پشتگیری شوێنی کارکردنی کەفیل (دەبێ فەرمانبەری حکومی بێت) بڕی موچەی کەفیل ئاماژەی پێکرابێت. پێویستە کەفیل خۆی ئامادەبێت لە یەکەی یاسایی.
  2. وێنەی ڕەگاوڕەنگی ناسنامەی کەفیل (ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی) + دوو وێنەی کەفیل.
  3. وێنەی کارتی نیشتیمانی + دوو وێنەی قوتابی.
  4. بەمەبەستی کارئاسانی بۆ قوتابیانی دەرەوەی شار ئەگەر ویستیان دەتوانن لە فەرمانگەکانی دادنووسی شارەکانی خۆیان مامەڵەی پڕکردنەوەی بەڵێننامە و دەستەبەری دارایی جێبەجێ بکەن.

بەڕێو‌ه‌بەرایه‌تی تەندروستی و سەلامەتی زانكۆمان، بەشدارییەکی کارا له‌ خولی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و پێشخستنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات ده‌كات

ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرمانبەرانی بەڕێوه‌بەرایه‌تی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرس و فەرمانبەرانی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژ و پەیمانگاکان، هاوکات لەگەڵ ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆکە، بەشداربوون لە خولی ڕاهێنانی تایبەت بە “وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا” (Community Responder).

ئەم خولە، کە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و پێشخستنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی توانای وەڵامدانەوە ئەنجامدرا، بە هەماهەنگی نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) و وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا و ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی (THW) کرایەوە.

خوولەکە لە ڕۆژی دووشەممە ١٣ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ دەستیپێکرد و تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ بەردەوام بوو.  لە میانەی چوار ڕۆژی خولەکەدا، بەشداربووان سوودمەند بوون لە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لەبارەی چۆنییەتی وەڵامدانەوەی خێرا و بەهاناوەچوون لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکاندا.

بابەتە سەرەکییەکانی خولەکە بریتی بوون لە: (چۆنییەتی ئەنجامدانی بەهاناوەچوونی خێرا، ڕزگارکردن و وەڵامدانەوە، چۆنییەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی، چەندین بابەتی دیکەی پەیوەندیدار بە بەڕێوەبردنی کات و قەیرانەکان).

بەشداریکردنی کارای ستاف و قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەم خولەدا، وەک هەنگاوێکی گرنگ دێتە ئەژمار بۆ دروستکردنی کارگێڕ و قوتابییانی شارەزا و ئامادەباش بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە کاتی پێویستدا و بەرزکردنەوەی کەلتووری سەلامەتی لە ناو کەمپی زانکۆ و دەرەوەیدا.

لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران، مەڕاسیمێک بۆ کردنەوەی چەند پڕۆژەیەک و بەخشینی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی وۆڕکشۆپێک بەڕێوەچوو

ڕۆژی چوارشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێژی تەکنیکی سۆران، مەڕاسیمی کردنەوەی شەش هۆڵی خوێندن و چەند ژوورێک بۆ مامۆستایان و ئیدارە ساز کرا.


تێیدا پ.د. ادریس محمد طاهر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك، وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه‌ باسی لە بەردەوامی کار و پرۆژەکاندا كرد، لەگەڵ ئەو قەیرانە دارایییەی کە هەیە، و ئاماژه‌ی به‌ چەند پرۆژەیه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌دا كه‌ لە سنووری زانکۆمان ئەنجام دراون، هەروەها تیشکی خستە سەر کار و پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حوکمەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: “هیچ حوکمەتێک ناتوانێت لە قەیرانی دارایی و لەو هەموو کێشانه‌ی بۆی دروست کراون، بتوانێت بەردەوام بێت لە پڕۆژەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتیانی، مەگەر ئەو حوکمەتە نەبێت، کە ئەویش بە پاڵپشتی ئەو جەماوەرە خۆڕاگرە و ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بوون، کە نەیان هێشت بۆ ساتە وه‌ختێكیش لە دەوام بووەستێت.


مەڕاسیمەکە بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پ.د.ئیدریس محەمەد طأهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فەرمانبەران و بەرپرسانی حکومی و حزبی بەڕێوەچوو.


لە چوارچێوەی مەڕاسیمەکەدا بەشداربووانی وۆرکشۆپی (لە پۆلەوە بۆ ئامادەکاری کار: بنیاتنانی توانا دامەزراندن لە ڕێگەی بیرکردنەوەی داهێنەرانە)، کە کارێکی هاوبەشی کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ڕێکخراوی جەنگاوەرانی وڵات بوو، بۆ قوتابییە یەکەمەکانی کۆلێژەکەمان.


له‌كۆتاییدا سوپاس و پێزانین بەخشرایە پێشکەشکار و ڕێکخەرانی وۆرکشۆپەکە و بەشداربووانیش بڕوانامەی دەرچوونیان پێدرا.

 

زۆرترین رێژه‌ی قوتابیانی ده‌رچووی ئه‌مساڵی خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وه‌رگیراون

دوای بڵاوبوونەوه‌ی ناوی قوتابیانی ده‌رچووی ساڵی خوێندنی 2025-2026 وەرگیراو بۆ كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان كه‌ بریتین له‌  7916 قوتابی بە سیستەمی زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران، هەروەها 183 قوتابی پیشەیی لە زانکۆکەمان وەرگیراون.
دوێنێ سێ شه‌ممه‌، رێكه‌وتی 2025/10/14، د. ئارام محەمه‌د قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ، له‌ مەراسیمی زانستی سه‌باره‌ت به‌ تۆمارکردنی گۆڤاری زانکۆی پۆلیته‌كنیك لە داتابەیسی نێودەوڵەتی “سکۆپەس”، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ زۆرترین رێژه‌ی قوتابیانی وه‌رگیراو به‌ر زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر كه‌وتووه‌ و دەستخۆشی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد و ووتی ؛ ئێمە قەرزداری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرین.
شایانی باسه‌ ئەو قوتابیانە دابەش دەبن بەسەر 7 کۆلێژ و 6 پەیمانگە لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری و ژمارەی بەشە زانستییەکان 84 بەشی زانستین. داوا لە قوتابیانی تازە وەرگیراو لەسنووری زانکۆمان دەکەین، بە زووترین کات لەم لینکەی خوارەوە خۆیان تۆمار بکەن

https://admissions.epu.edu.iq/