هه‌ولێر- كه‌مپه‌سی یه‌كی زانكۆ
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێکەوتی 30/١٠/٢٠٢٥، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، و له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محه‌مه‌د تاهیر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆ، و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان پ.د. ئازاد حسن، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی. د. یوسف مسته‌فا ره‌سول ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان، و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك لە بەرپرسانی حزبی و مامۆستایان، مه‌راسیمی رێزلێنان بۆ پۆلێك مامۆستایان كه پله‌یان به‌رزبۆته‌وه بەڕێوەچوو.
دوای وه‌ستان خوله‌كێك وه‌كو رێز‌و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد وكوردستان، به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محه‌مه‌د تاهیر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆ، وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: “ئه‌م رێزلێنانه مایه‌ی هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆتانه كه توانیوتانه ئه‌و پله به‌رزه به‌ده‌ست بهێنن بۆ ئه‌م ساڵی خوێندنی 2024-2025.. و ئێمه رێز له‌ماندوبوونتان ده‌گرین، و ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئێوه هه‌نگاوه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین بۆ فراوانبوونی زانكۆ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له‌زانكۆكانمان”. دواتر سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به ده‌ستكه‌وته‌كانی زانكۆمانی دا‌و گوتی: “زانكۆمان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌و دروستكردنی تاقیگه‌و هۆڵ و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و هه‌روه‌ها توانیومانه گۆڤاری زانستی زانكۆمان بخه‌ینه ناو سكۆپه‌سه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته گرنگ و گه‌وره‌كانی زانكۆمان”.
دواتر سه‌رۆكی زانكۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: “كه‌ئه‌م هه‌نگاوانه بێ پاڵپشت نه‌بوونه، به‌ڵكو هاوكاری سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خودی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بووه، هه‌رده‌م پاڵپشتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بووه”.
دواتر مه‌راسیمی رێزلێنان بۆ شه‌ست و پێنج مامۆستا ئه‌نجام درا، پاشان رێز له‌و مامۆستایانه نرا كه له پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 به‌ئاستێكی باش سه‌ركه‌وتوو بوونه. له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ وێنه‌ی یادگاری به‌گروپ له‌گه‌ڵ هه‌موو مامۆستایان گرت.




























