هەولێر – زانکۆی پۆلیته‌كنیك
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 23/10/2025، له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، و بە دروشمی “ڕووناکی و بەهێزکردنی ژێرخان” ئاهه‌نگی ده‌رچووانی قوتابیانی سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر له‌پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌چوو.
مەڕاسیمەکە بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان پ.د.ئیدریس محمد طاهر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و د. ئه‌میر چالی بریكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و به‌رپرسانی حزبی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان بەڕێوەچوو.
سه‌ره‌تا ماڕشی تایبەت بە زانکۆمان و نیشتیمان پێشكه‌شكرا، و دواتر وتاری لیژنه‌ی ئاماده‌كار، له‌لایه‌ن به‌ڕێز پ.د. ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی پێشكه‌شكرا. دواتر وتاری به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محمد طاهر هه‌ركى سه‌رۆکى زانكۆى پۆلیته‌كنكیى هه‌ولێر پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
به‌ڕێز د. ئەمیر چالی بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وتاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكرد. دواتر وتاری به‌ڕێز گیلان، نوێنەری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پێشكه‌شكرا
دواتر بڕگه‌ی ئاهه‌نگه‌كه بریتی بوو له سوێندخواردنی قوتابیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز پ.ی.د بۆتان مه‌جید ئاسنگه‌ر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا به‌ڕێوه‌چوو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م راگره به‌ڕێزه‌كانی كۆلیژو په‌یمانگه‌كان داوای بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمیان بۆ قوتابیه ده‌رچووه‌كانیان له‌سه‌رۆكی زانكۆ كرد، به‌ڕێز پ.د.ئیدریس محمد طاهر هه‌ركى سه‌رۆکى زانكۆى پۆلیته‌كنكیى هه‌ولێریش له‌لای خۆیه‌وه داواكه‌ی قبووڵكردن و بڕوانامه‌ی به‌خشییه سه‌رجه‌م قوتابیه ده‌رچووه‌كان.





















