Author Archives: hemn hemn

یازدەهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات

بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د. سوڵتان عوڕابی، سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، کارەکانی یازدەهەمین کۆنفڕانسی ساڵانەى نێودەوڵەتى ئەندازیاری نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.

 

لە ماوەی دوو رۆژی کۆنفڕانسەکەدا،

٣٧ توێژینەوەی تاوتوێکرا کە لەلایەن توێژەرانی حەوت وڵاتەوە پێشکەش کرابوون و لەدوای هەڵسەنگاندنیان لە گۆڤارە ناوخۆیی و جیهانییەکان بڵاو دەکرێنەوە.

 

لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا، بڕوانامەی رێزلێنان پێشکەش بە توێژەران و لێژنەکانی کۆنفڕانس کرا.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پەیمانگەی کوردستان بۆ داهێنان تاوتوێی هەنگاوەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەی هاوبەشی داهێنان دەکەن

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 29/4/2026، به‌ڕێز پ.د.ئیدریس محەمە دتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگەی کوردستان بۆ داهێنان (K.I.I)ـی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری پەیمانگاکە، پزیشکی ناسراوی کورد و داهێنەری دڵی دەستکرد د.ئازاد نەجاڕ

لە دیدارەکەدا کە پ.د.ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران د.محەمەد مەحمود سەرۆکی بەشی IT لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ژمارەیەک لە قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی بەناوی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆوە پیرۆزبایی لە د.ئازاد نەجاڕ کرد بەبۆنەی بەخشینی بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لەلایەن زانکۆی MDUـی سویدییەوە بە بەڕێزیان.

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی روو قسەکانی کردە د.ئازاد نەجاڕ و گوتی “ئەم دەستکەوتە زانستییە لەپای کار و داهێناتان لە بواری دڵی دەستکرد بۆ هەمووان مایەی شانازییە کە زانایەکی کورد لەلایەن شای سویدەوە ڕێزی لێ بنرێت”.

هەردوولا ​رێککەوتین لەسەر ​دەستپێکردنی پڕۆژەی هاوبەشی داهێنان، ​تاقیکردنەوەی کۆرسی داهێنان لە زانکۆکان (پایڵۆت)، پشتگیری بیرۆکەی قوتابیان کە ئامادەن بۆ پەرەپێدان، ​چارەسەرکردنی کێشەکانی تۆمارکردن و پاراستنی مافەکانی داهێنەران.

یازدەهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک دەستی بەکارەکانی کرد

ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 29/4/2026، و بە ئامادەبوونی  به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د. ئیدریس هادی صالح سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک، و د. سوڵتان عوڕابی، سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و میوانان، رێوڕەسمی کردنەوەی یازدەهەمین کۆنفڕانسی ساڵانەى نێودەوڵەتى ئەندازیاری نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بەڕێوەچوو.

دوای گوێگرتن لە مارشی نیشتمانی عێراق و سروودی نیشتمانی کوردستان، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، گوتارێکی پێشکەش کرد. لە سەرەتای گوتارەکەیدا، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی لەدوای بەخێرهێنانی میوان، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بە ئامادەبوونیان لە رێوڕەسمی کردنەوەی یازدەهەمین کۆنفرانسی ساڵانەى نێودەوڵەتى ئەندازیاری،  کە لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشکى نێودەوڵەتى ئەنجام دەدرێت.

سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک ئەرکێکی زانستی و پێشەنگ، بە جدی کار لەسەر جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە پێناو پاراستنی ژینگە و خۆشگوزەرانیی کۆمەڵگە. لەم چوارچێوەیەدا، تەنها بۆ ئەمساڵ سێ کۆنفرانسی نێودەوڵەتیمان ڕێکخستووە و سەرجەم پڕۆگرامەکانی خوێندن، بەشە نوێیەکان، و نامەکانی ماستەر و دکتۆرامان ئاراستەی خزمەتکردنی ئەم ئامانجانە و بازاڕی کار کردووە، بەو ئومێدەی ئەم کۆنفرانسەش بتوانێت چارەسەری ئاستەنگەکانی بەردەم گەشەپێدانی بەردەوام بکات و خزمەتێک بە هەرێمی کوردستان و جیهان بگەیەنێت.

هاوکات، جێگەی خۆشحاڵییە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی کرداریی گرنگی بۆ پاراستنی ژینگە ناوە، لەوانە دروستکردنی هەشت بەنداوی نوێ تا ساڵی ٢٠٢٤ کە ڕۆڵی بەرچاویان لە پاراستنی ئاوی ژێرزەویدا هەیە. هەروەها، لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی زانکۆکەمانەوە سەلمێنراوە کە جێبەجێکردنی “پڕۆژەی ڕووناکی” لە هەولێر، بە شێوەیەکی کاریگەر شارەکەی لە قۆناغێکی مەترسیداری پیسبوونی هەوا ڕزگار کردووە. لە کۆتاییدا هیوای کۆنفرانسێکی سەرکەوتوو و بەسوود بۆ هەموو بەشداربووان دەخوازم.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زنجیرە سیمینارێکی زانستی لەسەر پاراستنی ژینگەی بەڕێوەبرد…

هه‌ولێر- كه‌مپی 2

ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦، به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی زانكۆ، به‌ڕێز پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و هەروەها به‌ بەشداریکردنی به‌ڕێز پ. د. ئه‌یاد زه‌كی صابر، ڕاگری كولێژى ته‌كنيكى ئه‌ندازیاری هه‌ولێر، و به‌ڕێز پ.ی.د. سه‌رسام خه‌لیل، راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر، و به‌ڕێزان هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژی ته‌كنيكى ئه‌ندازیاری هه‌ولێر، و یاریده‌ده‌ری كۆلیژی كارگێڕی هه‌ولێر، و ستافی كۆلیژ له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی کەمپی دووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بە مەبەستی گەنگەشەکردنی بابەتی پاراستنی ژینگه‌ و ئاشنابوون و هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە، زنجیرە سیمینارێك بە ناونیشانی (پاراستن و گیروگرفتە ژینگەییەکان) کە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانی بواری ژینگە رێك ده‌خات، لە ڕێگەی ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکیانە كردنه‌وه‌ی دەروازەیەك ده‌بێت بۆ بیرخستنەوەی هۆشیاری زیاتر لە بواری ژینگە پارێزیدا، و هه‌روه‌ها فاكته‌رێكه‌‌ بۆ برەودان بە ڕۆڵی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی لە گۆڕینی هەڵوێستەکان بە ئاڕاستەی پاراستن و چالاککردنی ژینگە، چونکە تاکە هۆکاری مانەوە و تەندروستیمانە.  

پاشان دكتۆر بۆتان، نوێنه‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، وتارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد، كه‌ تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌  ژینگە بنەمای ژیانە، چونکە سەرچاوەی هەوا، ئاو و خواردنە کە پێویستمان پێیە. لەگەڵ زیادبوونی کێشەکان وەک گۆڕانی کەشو‌هەوا، پیسبوونی ژینگە و بەکارهێنانی زۆری سەرچاوە سروشتییەکان، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ پەیوەندیمان لەگەڵ ژینگە.

نەتەوە یەکگرتووەکان چوارچێوەیەکی جیهانی داناوە بە ناوی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کە ١٧ ئامانج دەگرێتەوە، و ئامانجیان ئەوەیە هاوسەنگی دروست بکرێت لەنێوان گەشەپێدانی ئابووری، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و پاراستنی ژینگە.

ئامانجی ١٣ بانگەوازی کارکردن دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشو‌هەوا، ئامانجی ٦ گرنگی بە ئاوی پاک دەدات، و ئامانجی ١٥ پاراستنی ژیانی سەر زەوی دەگرێتە خۆی. ئەم هەموویان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پاراستنی ژینگە هەڵبژاردە نییە، بەڵکو بەرپرسیارییەکی هاوبەشە. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانە، پێویستە حکومەت، دامەزراوەکان و تاکەکان پێکەوە کار بکەن، لە ڕێگای گرتنەبەری ڕەفتارە بەردەوامەکان، بۆ کەمکردنەوەی پاشماوە و پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو. لە کۆتاییدا، پاراستنی ژینگە وەک وەبەرهێنانێکە بۆ داهاتووی ئێمە و بەرپرسیارییەکی ئەخلاقییە بەرامبەر بە زەویەکەمان.

 

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، بابەتە زانستییەکان و سیمینارەکان لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د. سەنگەر ساڵح ئەحمەد مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەدین، و مامۆستایانی زانکۆ دکتۆر ڕێبین و دەشتی ئیسماعیل منتک، پێشکەش بە ئامادەبووان کران و گفتوگۆی زانستییان لەسەر کرا.