ئهمڕۆ رێكهوتی 28/4/2026، بهڕێز پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگای تەکنیکی خەباتی کرد و لەلایەن پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول، ڕاگری پەیمانگا و یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی پەیمانگا و بەرپرسی هۆبە و یەکەکانەوە پێشوازیی لێکرا. لە کۆبوونەوەیەکدا کە م. بەهزاد حلمی بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگا ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە ڕاگر و ستافی ڕاگرایەتی پەیمانگا کرد کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانیان ئەنجامداوە.
بهڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆ، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر بایەخی جیهانی و ناوخۆیی بۆ پرسی ژینگە كه به تهنها موڵكی ئێمه و سهرجهم كۆمهڵگهكانیش نییه، بهڵكو موڵكی ئهو مرۆڤانهیه كه له داهاتوودا دێنه سهر ئهم زهوییه. ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم کابینەیەدا هەنگاوی جدی ناوە بۆ پاراستنی ژینگە، وەک دروستکردنی بەنداو و هەڵمەتەکانی نەمامچاندن. بەتایبەتی باسی لە پڕۆژەی “ڕووناکی” کرد کە جگە لە دابینکردنی کارەبا، ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پاککردنەوەی ژینگەی هەولێر و گۆڕینی بۆ ژینگەیەکی خاوێنی بێ دووکەڵ، ئەمەش شان بەشانی باشترکردنی پڕۆژەکانی ئاو بۆ ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی ئاوی ژێر زەوی. لە درێژەی وتەکانیدا، سەرۆکی زانکۆ جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەمیشە پاڵپشت و هاوکارە بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانە و وەک ناوەندێکی ئەکادیمی بایەخێکی یەکجار زۆر بەم بوارە دەدات. هێمای بۆ ئەوەش کرد کە زانکۆ بەردەوامە لە ڕێکخستنی کۆنفرانسی زانستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و تێکەڵکردنی پرسی ژینگە لەگەڵ پڕۆگرامەکانی خوێندندا. وەک هەنگاوێکی کردەییش بۆ خزمەتکردنی ئەم سێکتەرە، کردنەوەی بەشی “وزەی نوێ” لە کۆلێژی تەکنۆلۆژی بە نموونە هێنایەوە کە ئێستا بە سەرکەوتوویی قوتابیان تێیدا دەخوێنن و پەروەردە دەکرێن.
دواتر بەڕێز سەرۆکى زانکۆ بەشدارى کرد لە سیمینارێک کە لە لایەن م. کاروان طلعت محمد مامۆستاى پەیمانگە ت. خهبات بە ناونیشانى (هۆشیارى کۆمەڵگا لە پاراستنى ژینگە) پێشكهشكرا، پاشان سەرۆکی زانکۆ سەردانی یەکە و هۆبەکانی ڕاگرایەتی و بەشە زانستییەکانی کرد و پڕۆژەکان و کێڵگەی پەیمانگای بەسەر کردەوە. تاكو لە نزیکەوە ئاگادارى رەوشی پەیمانگە بێ، و دەست خۆشی کرد لە راگر و یاریدەدەرى راگر و وگشت سەرۆک بەش و بەرپرسی هۆبەکانى کرد بۆ ئەو گۆرانکارییەى کە لە پەیمانکە کراوە لە هەموو لایەکەوە..


































































