Author Archives: hemn hemn

به‌ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ، نامەی ماستەری قوتابیه‌ك لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری تاووتوێ کرا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦، له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی كۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محه‌مه‌د تاهیر هه‌ركی، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی (شه‌یدا ڕه‌سوڵ عه‌بدولڕه‌حمان) له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، كه‌ به‌ڕێز پ.ی.د. بۆتان مه‌جید ئاسنگه‌ر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و هه‌ریه‌ك له‌ یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلێژ و سه‌رۆكی به‌شی شارستانی و ژماره‌یه‌ك لە لێپرسراوانی كارگێڕی ئاماده‌ی بوون، نامه‌ی ماسته‌ری قوتابی به‌ ناونیشانی:

(Flexural Behavior of Double – Layer Concrete Beams Composed of Normal and Steel Fiber-Reinforced Concrete) تاوتوێ كرا.

لیژنه‌ی گفتوگۆ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان:

  • پ.د. میرین حسن فهمی رشید (سەرۆکی لیژنە).
  • پ.د. سنان عبدالخالق یاسین (ئەندام).
  • پ.د. فارس رشید احمد (ئەندام).
  • پ.د. ایاد زکی صابر اغا (ئەندام و سەرپەرشتیار).

دوای گفتوگۆیه‌كی زانستی چڕ و ورد، لیژنه‌ی ناوبروا بڕیاریدا به‌ په‌سه‌ندكردنی ماسته‌رنامه‌كه‌ به‌ پله‌ی (سه‌ركه‌وتوو).

پیرۆزبایی له‌ قوتابی (شه‌یدا ڕه‌سوڵ) ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین لە کاروانی زانستیدا.

به‌چاودێری سه‌رۆكی زانكۆمان، یادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی به‌رز راگیرا

هه‌ولێر – كه‌مپی 2

ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتی 21/4/٢٠٢6، به‌ئاماده‌بوون و  له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محه‌مه‌د تاهیر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆ، و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێزان  پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و  پ.ی. د. یوسف مسته‌فا ره‌سول ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان، و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك لە بەرپرسانی حزبی و مامۆستایان، له‌ كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر مه‌راسیمی یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بەڕێوەچوو.

دوای وه‌ستان خوله‌كێك وه‌كو رێزو نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد وكوردستان، به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محه‌مه‌د تاهیر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆ، وتارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كردو تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:  ئەم ڕێکەوتە بۆ ئێمە تەنها ڕۆژێکی ئاسایی نییە، بەڵکو ڕۆژێکی مێژوویی و تایبەتە، چونکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردی (ڕۆژنامەی کوردستان) كه‌ لە ساڵی ١٨٩٨ و لەسەر دەستی میقداد میدحەت بەدرخان ده‌رچووه‌. لێرەوە، بە ناوی خۆم و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و خاوەن قەڵەمە ڕاستگۆکان دەکەم.

ئەگەر ئاوڕێک لە مێژوو بدەینەوە، دەبینین ئامانجی یەکەمینی ڕۆژنامەی کوردی، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پەروەردە و کرانەوەی کۆمەڵگە بووە بەڕووی زانست و پێشکەوتنەکانی جیهاندا. ئەمڕۆش کە ئێمە لێرەین لە ڕاستیدا هەڵگری هەمان پەیامین. زانست و قەڵەم دوانەیەکن لێک جیاناکرێنەوە؛ هیچ پێشکەوتنێکی زانستی و داهێنانێکی ئەندازیاری ناتوانێت کاریگەرییە ڕاستەقینەکانی لەسەر کۆمەڵگە و ژینگە بەجێبهێڵێت، ئەگەر میدیایەکی پیشەیی و هۆشیار لە پشتەوە نەبێت بۆ گواستنەوەی ئەم پەیامە و دروستکردنی هۆشیاریی گشتی.

لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئێمە بڕوایەکی تەواومان بە گرنگیی هاوبەشیی نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و میدیا هەیە بۆ بنیاتنانی ئایندەیەک کە پارێزگاری لە ئابووری، ژینگە و سامانی مرۆیی وڵاتەکەمان بکات. با ئەم یادە بکەینە هاندەرێک بۆ ئەوەی هەمیشە دەست لەناو دەست، بۆ کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و داهاتوویەکی بەردەوام کار بکەین. دووبارە جەژنی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆز بێت و سەرکەوتن بۆ هەموولایەک دەخوازم.

دواتر پانێڵێكی تایبه‌ت بە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی بە بەشداری کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و شارەزای بوارەکە به‌ڕێوه‌چوو كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان باسی له‌ ئه‌زموون و كاری رۆژنامه‌نووسید كرد، دواتر قه‌ڵغانیان به‌سه‌ردا به‌خشرایه‌وه‌.‌

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ، نامه‌یه‌كی ماسته‌ر تاوتوێكرا

هه‌ولێر- كه‌مپه‌سی 2

ئه‌مڕۆ ڕێکەوتی 20ی نیسانی2026، کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری، و بەئامادەبوونی به‌ڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر هه‌ركی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، و بەڕێز پ.ی.د. موحسین شەریف شێروانی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، و به‌ یاوه‌ری هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا بهزاد حلمی ئاكره‌یی ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ، و دكتۆر بازیان یونس محی الدین، یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و بەرپرسی زانستی و بەڕێوەبەری کارگێڕی و بەرپرسی داهات .

نامەی قوتابی خوێندنی باڵا- ماستەر ( نارین عبدالعزيز حسین) به ناونيشانى :

‏( Shear Strength of Fiber Reinforced Recycled Aggregate Concrete Beams ) ،

لە بەشی ئەندازەی شارستانی تاووتوێکرا .

لیژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێک هاتبوون :

١. پ.د. ایاد زکی صابر اغا (سەرۆکی ليژنە).

٢. پ.د. دلشاد کاکەسور جاف (ئەندام).

٣. پ.د. نجم الدین محمد سعید (ئەندام).

٤. پ.ی.د. کامران سلیمان اسماعیل (ئەندام و سەرپەرشت).

لە کۆتایدا ، تاووتوێکردنەکە لەلایەن لیژنەکەوە بەسەرکەوتوویی پەسەندکرا .

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنا..

هەولێر – 15ی نیسانی 2026

لە دەستکەوتێکی زانستی نوێدا بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەپێی نوێترین ڕیزبەندی پۆرتاڵی   SCImago   (SCImago Journal Rank) کە لە نیسانی ٢٠٢٦دا بڵاوکراوەتەوە، “گۆڤاری پۆلیتەکنیک” (Polytechnic  Journal) توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی سەرجەم گۆڤارە زانستییەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنێت.

ئەم ڕیزبەندییە ساڵانەیە، کە پشت بە چەندین پێوەری ورد و نێودەوڵەتی دەبەستێت، گۆڤاری پۆلیتەکنیکی وەک پێشەنگی گۆڤارەکان لە هەرێمی کوردستان و یەکێک لە گۆڤارە سەرکەوتووەکانی عێراق دەستنیشان کردووە. گرنگترین ئەو پێوەرانەی لەم پۆلێنکردنەدا ڕەچاو کراون بریتین لە:

  • پۆلێنکردنی چارەکی (Quartile): گۆڤارەکە توانیویەتی پێگەیەکی بەهێز لە پۆلێنکردنی چارەکەکاندا بەدەستبهێنێت، ئەمەش ئاستی متمانەپێکراوی گۆڤارەکە لای توێژەرانی نێودەوڵەتی نیشان دەدات.
  • کارتێکردنی زانستی (SJR): کە پێوەرێکە بۆ پێوانەکردنی کوالێتی و قورسایی ئەو توێژینەوانەی لە گۆڤارەکەدا بڵاودەکرێنەوە.

ئەم سەرکەوتنە نەک تەنها بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڵکو بۆ کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆری هەیە و نیشانەی پێشکەوتنی ئاستی توێژینەوەی زانستییە لە ناوچەکەدا.

جێی ئاماژەیە کە پۆرتاڵی ” SCImago” یەکێکە لە بەناوبانگترین و وردترین سیستمەکانی هەڵسەنگاندنی گۆڤارە زانستییەکان لە جیهاندا و ساڵانە تەنها یەکجار ڕیزبەندییەکانی نوێ دەکاتەوە کە داتاکانی “سکۆپەس” بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی پێوەر و ڕیزبەندی جیهانی بۆ گۆڤارە زانستییەکان.

دەستەی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ستافی گۆڤاری پۆلیتەکنیک دووپاتی دەکەنەوە کە بەردەوام دەبن لە پەرەپێدانی زیاتری گۆڤارەکە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پلەی بەرزتر لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان بەدەستبهێنن.

Iraqi Journals Ranked by Quartile
Quartile Rank Journal Name
Q1 1 Babylonian Journal of Machine Learning
Q1 2 Babylonian Journal of Artificial Intelligence
Q1 3 Mesopotamian Journal of Computer Science
Q1 4 Mesopotamian Journal of Artificial Intelligence in Healthcare
Q1 5 Babylonian Journal of Mechanical Engineering
Q1 6 Anbar Journal of Agricultural Sciences
Q2 7 Iraqi Journal for Computer Science and Mathematics
Q2 8 Baghdad Science Journal
Q2 9 Polytechnica Journal
Q2 10 Journal of Studies in Science and Engineering
Q3 11 Mesopotamian Journal of CyberSecurity
Q3 12 Mesopotamian Journal of Big Data
Q3 13 Mesopotamian Journal of Civil Engineering
Q3 14 Journal of Baghdad College of Dentistry
Q3 15 Iraqi Geological Journal
Q3 16 Karbala International Journal of Modern Science
Q3 17 Tikrit Journal for Agricultural Sciences
Q3 18 Tikrit Journal of Engineering Sciences
Q3 19 ARO-The Scientific Journal of Koya University
Q3 20 Journal of Applied Science and Technology Trends
Q3 21 Iraqi Journal of Science
Q3 22 Journal of Engineering and Sustainable Development
Q3 23 Iraqi Journal of Pharmaceutical Sciences
Q3 24 Iraqi National Journal of Earth Science
Q3 25 Mesopotamian Journal of Agriculture
Q3 26 Bulletin of the Iraq Natural History Museum
Q3 27 Kufa Journal of Engineering
Q3 28 Qahan Academic Journal
Q3 29 Iraqi Journal for Electrical and Electronic Engineering
Q3 30 Iraqi Journal of Veterinary Medicine
Q3 31 Al-Qadisiyah Journal for Engineering Sciences
Q3 32 Journal of the Faculty of Medicine Baghdad
Q3 33 Journal of Techniques
Q3 34 Al-Khwarizmi Engineering Journal
Q3 35 Diyala Journal of Engineering Sciences
Q3 36 Diyala Agricultural Sciences Journal
Q3 37 Kurdistan Journal of Applied Research
Q3 38 Al-Nahrain Journal of Science
Q3 39 Al-Ahliya Medical Journal
Q3 40 Al-Bahir Journal for Engineering and Pure Sciences
Q4 41 Basrah Journal of Basic and Applied Sciences
Q4 42 Al-Kindy College Medical Journal
Q4 43 Iraqi Bulletin of Geology and Mining
Q4 44 Iraqi Journal of Computers, Communications, Control and Systems Engineering
Q4 45 Al-Rafidain Journal of Medical Sciences
Q4 46 Zanco Journal of Pure and Applied Sciences
Q4 47 Al-Rafidain Engineering Journal
Q4 48 Iraqi Journal of Applied Physics
Q4 49 Journal of Contemporary Medical Sciences
Q4 50 Al-Nahrain Journal for Engineering Sciences
Q4 51 Journal of University of Anbar for Pure Science
Q4 52 Basrah Journal of Science
Q4 53 Kirkuk Journal of Medical Sciences
Q4 54 Erbil Dental Journal
Q4 55 Iraqi Journal of Architecture and Planning
Q4 56 Diyala Journal of Medical Sciences (discontinued)