Author Archives: hemn hemn

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سه‌ردانی كه‌مپی یه‌كی زانكۆمان ده‌كات

له‌ چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی زانكۆمان بە ڕەوشی خوێندن و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پێشکەوتنی پڕۆسەی ئەکادیمی و هه‌روه‌ها  دڵنیابوون له‌ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی زانكۆمان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١3ی نیسانی ٢٠٢٦، به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە یاوەری مامۆستا به‌هزاد حلمی ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ، سەردانێکی مەیدانییان بۆ کەمپی یه‌كی زانکۆمان ئەنجامدا.

سه‌ره‌تا سەردانى کۆلێژى تەکنیکى تەندورستییان کرد، و له‌لایه‌ن به‌ڕێز پ.ى.د. مراد ئه‌میر ئه‌حمه‌د راگری كۆلیژو یاریدەدەرى راگر و ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆلێژ پێشوازی كران، پێكه‌وه‌ سه‌ردانی هۆڵێكی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان كردو سه‌رۆكی زانكۆ بە گەرمی بەخێرهاتنەوەی قوتابیانی کرد و دەستخۆشی لێکردن کە توانییان لە ڕێگەی خوێندنی ئەلکترۆنییەوە بەربەستەکان بشکێنن. و ئاماژەی بەوەدا كه‌ خوێندنی ئەلکترۆنی ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕا لە پاراستنی ئاستی زانستی و بەردەوامبوونی پڕۆسەی فێربوون لە کاتە سەختەکاندا، ئەمەش سەلماندی کە زانست لای ئێمە هەمیشە لە پێشینەی کارەکانە.” دواتر بۆ دڵنیابوون له‌ به‌ره‌پێشچوون و ئاستی به‌كوێ گه‌یشتنی كاره‌كانی پرۆژه‌كان، سه‌ردانی پرۆژه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كانی ناو كۆلیژه‌كه‌ كرد.

دواتر سەردانى پەیمانگەى تەکنیکى کارگێڕی کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز پ.ى.د.سەرسام خلیل عمر راگری په‌یمانگه‌و یاریدەدەرى راگر و ئەندامانى ئەنجوومەنى پەیمانگەى پیشوازیان کرد لە سەرۆکى زانکۆ. و دواتر سەردانى کۆلێژى تەکنەلۆجى و کۆلێژى تەکنکیى ئەندازیارى کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک کە هەرد و  یاریدەدەرى راگرى هەردوو کۆلێژ لە پێشوازى یەرێزیان بوو..

ئەم جۆرە سەردانانە لای سەرۆکی زانکۆ تەنها ئەرکێکی کارگێڕی نین، بەڵکو نەریتێکی بەردەوامی بەڕێزیانە بۆ ئەوەی هەمیشە لە نزیكەوە لەناو قوتابیان و مامۆستایاندا بێت و هه‌رده‌م له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌یه‌وێت سه‌ردانی پرۆژه‌كانی زانكۆكان بكات. لە کۆتایی سەردانەکەیدا، سەرۆکی زانکۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ هه‌موو لایەک خواست و جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی تواناکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی زانستی گونجاو بۆ هەمووان.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هۆڵەکانی خوێندن بەسەردەکاتەوە

لە چوارچێوەی بایەخدانی بەردەوام بە ڕەوشی خوێندن و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پێشکەوتنی پڕۆسەی ئەکادیمی، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦، پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە یاوەری پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، سەردانێکی مەیدانییان بۆ کەمپی دووی زانکۆ ئەنجامدا.

سەرۆکی زانکۆ و وەفدی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ د. بازیان یونس و بەڕێوەبەری کارگێڕی ئەندازیار ئاری رحمان، بەشە جیاوازەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیارییان بەسەرکردەوە. ئەم سەردانە هاوکات بوو لەگەڵ دەسپێکردنەوەی دەوامی ناو کەمپ دوای ئەو پشووە لەناکاوەی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە هاتبووە ئاراوە، کە تێیدا خوێندن بە شێوازی ئۆنلاین بەردەوام بوو.

لە میانی دیدارەکانیدا، چاوی كه‌وت به‌ سەرۆک بەشەکان، مامۆستایان و قوتابیان، پ.د. ئیدریس هەرکی بە گەرمی بەخێرهاتنەوەی کردن و دەستخۆشی لێکردن کە توانییان لە ڕێگەی خوێندنی ئەلکترۆنییەوە بەربەستەکان بشکێنن. و ئاماژەی بەوە کرد: خوێندنی ئەلکترۆنی ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕا لە پاراستنی ئاستی زانستی و بەردەوامبوونی پڕۆسەی فێربوون لە کاتە سەختەکاندا، ئەمەش سەلماندی کە زانست لای ئێمە هەمیشە لە پێشینەی کارەکانە.”

ئەم جۆرە سەردانانە لای سەرۆکی زانکۆ تەنها ئەرکێکی کارگێڕی نین، بەڵکو نەریتێکی بەردەوامی بەڕێزیانە بۆ ئەوەی هەمیشە لە نزیكەوە لەناو قوتابیان و مامۆستایاندا بێت. لە کۆتایی سەردانەکەیدا، سەرۆکی زانکۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ هه‌موو لایەک خواست و جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی تواناکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی زانستی گونجاو بۆ هەمووان.

لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر ماستەرنامەیەک لە بواری ئەندازەی شارستانی تاووتوێ کرا

بەمەبەستی پەرەپێدانی کەرتی زانستی و توێژینەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦، لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژ و بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، تاووتوێی نامەی ماستەری قوتابی (خەندە حامد شريف) بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، کە هەریەک لە پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی،  و د. بازيان يونس محی الدين یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ، و پ.ی.د. کامەران سلێمان اسماعیل سەرۆکی بەشی ئەندازەی شارستانی ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر گرنگی توێژینەوەکە لە کەرتی بیناسازیدا. و نامەی ماستەری قوتابی ناوبراو لەژێر ناونیشانی:

 (The Effect of Using Steel Slag as a Partial Replacement of Cement and Aggregate on the Mechanical Properties of Concrete)  بوو، کە تێیدا باس لە کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی پاشماوەی پیشەسازیی ئاسن (Steel Slag) وەک جێگرەوەی بەشێک لە چیمەنتۆ و چەو و لم لە پێکهاتەی کۆنکریت و کاریگەرییەکانی لەسەر تایبەتمەندییە میکانیکییەکان کراوە.

لیژنەی تاووتوێکردنی نامەکە لەم پسپۆڕانەی خوارەوە پێکهاتبوون له‌ پ.د. میرین حسن فهمی رشید (سەرۆک لیژنە). پ.د. دلشاد خضر حمدامین (ئەندام). پ.ی.د. ڕهێل خالد ابراهیم (ئەندام). پ.د. ایاد زکی صابر اغا (ئەندام و سەرپەرشتیار). و دوای گفتوگۆیەکی زانستی ورد و خستنەڕووی تێبینییەکان، نامەکە لەلایەن لیژنەی دادوەرییەوە پەسەند کرا و پلەی شایستە بە قوتابی بەخشرا.

بە مەبەستی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی وێبسایتی نوێی زانكۆ؛ کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتیی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێكه‌وتی8/4/2026  بە مەبەستی گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنی دیزاینی نوێی وێبسایتی زانکۆ و چۆنیه‌تی به‌ كرده‌یی به‌كارهێنانی، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە سەرپەرشتیی بەڕێز پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڕێوەبەرانی زانکۆمان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر بۆتان وێڕای بەخێرهێنانێکی گەرمی ئامادەبووان، تیشکی خستە سەر به‌كۆتاییهاتنی دیزاینی وێبسایتی نوێی زانكۆ، دواتر لەلایەن م.ی زانیار ڕزگار، بەڕێوەبەری وێبسایت و مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک، و بە وردی باسی لە ته‌واوبوونی دیزاینی نوێی وێبسایتەکە کردو چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی باسكرد، تاكو له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك ئیدی به‌ وێبسایتی نوێ كار بكرێت.

دواتر گفتوگۆ کرایەوە و هەریەک لە ئه‌دمینی به‌شه‌كان و بەڕێوەبەرەکان بەپێی تایبەتمەندیی بوار و بەشەکانیان، سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان خستەڕوو بە مەبەستی به‌كارهێنانی وێبسایته‌كه‌.

جێی ئاماژەیە، زانکۆمان هەمیشە بایەخ و گرنگییەکی زۆر بەم هەنگاوانە دەدات لە پێناو بەرەوپێشبردنی ژێرخانی تەکنەلۆژی و زانستی. لەم سۆنگەیەشەوە، زانکۆ هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری سەرەکییە بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی هەر پڕۆژە و چالاکییەک کە خزمەت بە پرۆسەی ئەکادیمی و ئیداریی زانکۆکەمان بکات.