هه‌ولێر- كه‌مپی 2
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦، به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی زانكۆ، به‌ڕێز پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و هەروەها به بەشداریکردنی به‌ڕێز پ. د. ئه‌یاد زه‌كی صابر، ڕاگری كولێژى ته‌كنيكى ئه‌ندازیاری هه‌ولێر، و به‌ڕێز پ.ی.د. سه‌رسام خه‌لیل، راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر، و به‌ڕێزان هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژی ته‌كنيكى ئه‌ندازیاری هه‌ولێر، و یاریده‌ده‌ری كۆلیژی كارگێڕی هه‌ولێر، و ستافی كۆلیژ له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی کەمپی دووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بە مەبەستی گەنگەشەکردنی بابەتی پاراستنی ژینگه و ئاشنابوون و هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە، زنجیرە سیمینارێك بە ناونیشانی (پاراستن و گیروگرفتە ژینگەییەکان) کە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانی بواری ژینگە رێك ده‌خات، لە ڕێگەی ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکیانە كردنه‌وه‌ی دەروازەیەك ده‌بێت بۆ بیرخستنەوەی هۆشیاری زیاتر لە بواری ژینگە پارێزیدا، و هه‌روه‌ها فاكته‌رێكه بۆ برەودان بە ڕۆڵی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی لە گۆڕینی هەڵوێستەکان بە ئاڕاستەی پاراستن و چالاککردنی ژینگە، چونکە تاکە هۆکاری مانەوە و تەندروستیمانە.
پاشان دكتۆر بۆتان، نوێنه‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، كه تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژینگە بنەمای ژیانە، چونکە سەرچاوەی هەوا، ئاو و خواردنە کە پێویستمان پێیە. لەگەڵ زیادبوونی کێشەکان وەک گۆڕانی کەشو‌هەوا، پیسبوونی ژینگە و بەکارهێنانی زۆری سەرچاوە سروشتییەکان، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ پەیوەندیمان لەگەڵ ژینگە.
نەتەوە یەکگرتووەکان چوارچێوەیەکی جیهانی داناوە بە ناوی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کە ١٧ ئامانج دەگرێتەوە، و ئامانجیان ئەوەیە هاوسەنگی دروست بکرێت لەنێوان گەشەپێدانی ئابووری، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و پاراستنی ژینگە.
ئامانجی ١٣ بانگەوازی کارکردن دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشو‌هەوا، ئامانجی ٦ گرنگی بە ئاوی پاک دەدات، و ئامانجی ١٥ پاراستنی ژیانی سەر زەوی دەگرێتە خۆی. ئەم هەموویان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پاراستنی ژینگە هەڵبژاردە نییە، بەڵکو بەرپرسیارییەکی هاوبەشە. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانە، پێویستە حکومەت، دامەزراوەکان و تاکەکان پێکەوە کار بکەن، لە ڕێگای گرتنەبەری ڕەفتارە بەردەوامەکان، بۆ کەمکردنەوەی پاشماوە و پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو. لە کۆتاییدا، پاراستنی ژینگە وەک وەبەرهێنانێکە بۆ داهاتووی ئێمە و بەرپرسیارییەکی ئەخلاقییە بەرامبەر بە زەویەکەمان.
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، بابەتە زانستییەکان و سیمینارەکان لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د. سەنگەر ساڵح ئەحمەد مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەدین، و مامۆستایانی زانکۆ دکتۆر ڕێبین و دەشتی ئیسماعیل منتک، پێشکەش بە ئامادەبووان کران و گفتوگۆی زانستی‌یان لەسەر کرا.














