له چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی زانكۆمان بە ڕەوشی خوێندن و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پێشکەوتنی پڕۆسەی ئەکادیمی و هه‌روه‌ها دڵنیابوون له ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی زانكۆمان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١3ی نیسانی ٢٠٢٦، به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە یاوەری مامۆستا به‌هزاد حلمی ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ، سەردانێکی مەیدانییان بۆ کەمپی یه‌كی زانکۆمان ئەنجامدا.
سه‌ره‌تا سەردانى کۆلێژى تەکنیکى تەندورستییان کرد، و له‌لایه‌ن به‌ڕێز پ.ى.د. مراد ئه‌میر ئه‌حمه‌د راگری كۆلیژو یاریدەدەرى راگر و ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆلێژ پێشوازی كران، پێكه‌وه سه‌ردانی هۆڵێكی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان كرد‌و سه‌رۆكی زانكۆ بە گەرمی بەخێرهاتنەوەی قوتابیانی کرد و دەستخۆشی لێکردن کە توانییان لە ڕێگەی خوێندنی ئەلکترۆنییەوە بەربەستەکان بشکێنن. و ئاماژەی بەوەدا كه خوێندنی ئەلکترۆنی ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕا لە پاراستنی ئاستی زانستی و بەردەوامبوونی پڕۆسەی فێربوون لە کاتە سەختەکاندا، ئەمەش سەلماندی کە زانست لای ئێمە هەمیشە لە پێشینەی کارەکانە.” دواتر بۆ دڵنیابوون له به‌ره‌پێشچوون و ئاستی به‌كوێ گه‌یشتنی كاره‌كانی پرۆژه‌كان، سه‌ردانی پرۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كانی ناو كۆلیژه‌كه كرد.
دواتر سەردانى پەیمانگەى تەکنیکى کارگێڕی کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز پ.ى.د.سەرسام خلیل عمر راگری په‌یمانگه‌و یاریدەدەرى راگر و ئەندامانى ئەنجوومەنى پەیمانگەى پیشوازیان کرد لە سەرۆکى زانکۆ. و دواتر سەردانى کۆلێژى تەکنەلۆجى و کۆلێژى تەکنکیى ئەندازیارى کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک کە هەرد و یاریدەدەرى راگرى هەردوو کۆلێژ لە پێشوازى یەرێزیان بوو..
ئەم جۆرە سەردانانە لای سەرۆکی زانکۆ تەنها ئەرکێکی کارگێڕی نین، بەڵکو نەریتێکی بەردەوامی بەڕێزیانە بۆ ئەوەی هەمیشە لە نزیكەوە لەناو قوتابیان و مامۆستایان‌دا بێت و هه‌رده‌م له نزیكه‌وه ده‌یه‌وێت سه‌ردانی پرۆژه‌كانی زانكۆكان بكات. لە کۆتایی سەردانەکەیدا، سەرۆکی زانکۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ هه‌موو لایەک خواست و جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی تواناکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی زانستی گونجاو بۆ هەمووان.

















