ئهمڕۆ رێكهوتی 29/4/2026، بهڕێز پ.د.ئیدریس محەمە دتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگەی کوردستان بۆ داهێنان (K.I.I)ـی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری پەیمانگاکە، پزیشکی ناسراوی کورد و داهێنەری دڵی دەستکرد د.ئازاد نەجاڕ
لە دیدارەکەدا کە پ.د.ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران د.محەمەد مەحمود سەرۆکی بەشی IT لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ژمارەیەک لە قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی بەناوی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆوە پیرۆزبایی لە د.ئازاد نەجاڕ کرد بەبۆنەی بەخشینی بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لەلایەن زانکۆی MDUـی سویدییەوە بە بەڕێزیان.
پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی روو قسەکانی کردە د.ئازاد نەجاڕ و گوتی “ئەم دەستکەوتە زانستییە لەپای کار و داهێناتان لە بواری دڵی دەستکرد بۆ هەمووان مایەی شانازییە کە زانایەکی کورد لەلایەن شای سویدەوە ڕێزی لێ بنرێت”.
هەردوولا رێککەوتین لەسەر دەستپێکردنی پڕۆژەی هاوبەشی داهێنان، تاقیکردنەوەی کۆرسی داهێنان لە زانکۆکان (پایڵۆت)، پشتگیری بیرۆکەی قوتابیان کە ئامادەن بۆ پەرەپێدان، چارەسەرکردنی کێشەکانی تۆمارکردن و پاراستنی مافەکانی داهێنەران.






