ئەمڕۆ چوارشەممە، 3/12/2025، لە کەشێکی ئەکادیمیی پڕ لە وزەدا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی ڤالێنسیا، دەستپێکی چالاکییەکانی “کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی داهێنانی پیشەسازی و تەکنەلۆژیا (ICITI 2025)”ی لە کەمپەسی یەکی زانکۆ ڕاگەیاند.
ئەم ڕووداوە زانستییە کە تا ٤ی دیسێمبەر دەخایەنێت، لەژێر چاودێریی پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەركی، سەرۆکی زانکۆ و بە سەرپەرشتیی پ. د. كیهان زرار غەفور، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی، و به ئامادهبوونی د. ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێرو د. ئهمیر چالی بریكاری وهزیری خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی و دکتۆر عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرو ژمارهیهك له ئهندامانی ئهنجوومهنی زانكۆ و بهرپرسانی حزبی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی سەر بە زانکۆمان بهڕێوهچوو، ئهم كۆنفرانسه وەک وێستگەیەکی ستراتیژی بۆ بەستنەوەی کەرتی خوێندن بە بازاڕی کار و تەکنەلۆژیای سەردەم وەسف دەکرێت.
کۆنفڕانسەکە تەنها گردبوونەوەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو سەکۆیەکی زیندووە بۆ تێکەڵکردنی ئەزموونی ئەکادیمییە پێشەنگەکان لەگەڵ دیدگای سەرکردەکانی کەرتی بازرگانی و نوێنەرانی حکومەت. ئامانجی سەرەکیی ئەم دیدارە فراوانە، تاوتوێکردنی نوێترین پێشهاتە پیشەسازییەکان و گەڵاڵەکردنی نەخشەڕێگایەکی نوێیە بۆ پێشخستنی کەرتی تەکنەلۆژیا لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو لە ڕێگەی گفتوگۆی چڕ و ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکانەوە، زەمینەی داهێنان و هاوکاریی هاوبەش لە ناوچەکەدا فراوانتر بکرێت.












































































