ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، ڕیكه‌وتی 14/12/2025، به‌ڕێز به‌ڕیز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، و به یاوه‌ری به‌ڕیزان پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، م. بهزاد حلمی ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌ردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسی یه‌كه‌میان كرد.
به‌ڕیز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر به یاوه‌ری م. بهزاد حلمی ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی (كه‌مپی 1)یان كرد و له‌لایه‌ن هه‌ردوو راگرانی كۆلیژی ته‌كنه‌لۆجی و په‌یمانگه ته‌كنیكی كارگێڕی پێشوازیان لێكرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێزان پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، سه‌ردانی كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕیان كرد‌و له‌لایه‌ن راگری كۆلیژه‌وه پێشوازیان نێكرا.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌یاندا، لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی 2025-2026، و دڵنیابوون له دابینكردنی كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ قوتابیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌ت و هێمنی.
سه‌رۆكی زانكۆ وهه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی دووپاتیان ئه‌وه‌یان كرده‌وه كه ده‌بێت ستافی وانه‌بێژ و كارگێڕی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ڕه‌خساندنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی هۆڵی تاقیكردنه‌وه و ده‌ربڕینی په‌رۆشی بۆ سه‌ركه‌وتنی قوتابیان له بواره جیاوازه‌كانی ته‌ندروستی و ته‌كنۆلۆجی، كه له داهاتوودا سوودێكی گه‌وره به كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نن و خزمه‌تی نیشتمان ده‌كه‌ن.































































































































