ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی 2025/12/14، بەڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر هه‌ركی، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پێشوازی لە شاندێکی باڵای دەزگای ڕوانگە کرد، کە بە سەرۆکایەتی بەڕێز عیسا بەشارەتی، بەرپرسی سێکتەری ڕوانگە بۆ خوێندن وستافێك له ده‌زگاكه سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆیان کرد.
هاوشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆمان، هه‌ر یه‌ك لە بەڕێزان پ.د. ئازاد حسن، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، هەروەها مامۆستا به‌هزاد حلمی ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ ئاماده‌ی پێشوازییه‌كه بوون.
مەبەستی سەرەکی ئەم دیدارە بریتی بوو لە دروستکردنی هەماهەنگییەکی پتەو و کاریگەر لەنێوان زانکۆ و دەزگای ڕوانگە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانەی کە ئامانجیان پێشخستن و گەشەپێدانی تواناکانی قوتابیانی زانکۆیە لە بوارە جیاوازەکاندا.
سه‌رۆكی زانكۆمان پشتگیری زانكۆی بۆ هەوڵەکانی دەزگای ڕوانگە دەربڕی و ئامادەیی ئه‌وه‌ی بۆ کارکردنی هاوبەش نیشاندا لە پێناو بەرژەوەندی قوتابیان و پێشخستنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.
هەردەم زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بایەخ و گرنگییەکی زۆری بەم جۆرە چالاکییە هاوبەشانەی داوە و بەشێک بووە لە دیدی زانکۆ بۆ دابینکردنی پردێکی پەیوەندی بەهێز لە نێوان ژینگەی ئەکادیمی و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان، بەو پێیەی کە ئەم جۆرە بەرنامانە ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە ئامادەکردن و پێشخستن و گەشەپێدانی تواناکانی قوتابیانی زانکۆ لە بوارە جیاوازەکاندا.










