Daily Archives: کانوونی یەکەم 16, 2025

به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی، سه‌رۆكی زانكۆ به‌یاوه‌ری شاندێكی زانكۆ، سه‌ردانی راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی گه‌شه‌ ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 16/12/2025، به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محه‌ممه‌د تاهیر هه‌ركی، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ شاندێكی زانكۆمان كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێزان پ.د. ئازاد حسن قادر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری  كارگێڕی و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و پ.ی. د. یوسف مسته‌فا ره‌سول، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان، هاوشان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانکۆ، سه‌ردانی دکتۆرە (زینب محمد فرج) یان كرد بە بۆنەى دەست بەکاربوونى وەک راگرى پەیمانگەى تەکنکیى گەشە. و به‌گه‌رمییه‌وه‌ پێشوازییان لێ كرا..

مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ پێشکەشکردنی پیرۆزبایی بوو به‌بۆنه‌ی دەست بەکاربوونى راگری نوێی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی گه‌شه‌، و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ هیوا و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌ ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌یاندا.

سه‌رۆكی زانكۆمان به‌شداری له‌ لوتكەی خۆبەخشی هەولێر 2025 ده‌كات

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.12.16، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم،  به‌ڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، به‌ یاوه‌ری پ.ی.د. سه‌رسام خه‌لیل راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر، به‌شداری لوتكەی خۆبەخشی هەولێر 2025 ده‌كات.

به‌ ئاماده‌بوونی  د.هێمن میرانی، بەڕیوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ژمارەیەكی تر لەبەڕیوەبەرانی گشتیی فەرمانگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و نوێنەرانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ڕێكخراوە خۆبەخش و خێرخوازییەكان، لە هەولێری پایتەخت، لەژێر ناونیشانی  (خۆبەخشان پایەی سەرەکی هەر کۆمەڵگەیەکی بەهێزن) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێر بەهاوبەشی UN Volunteers و دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی و ڕێكخراوی ئاشتی تەندروستی لوتكەی خۆبەخشی هەولێر 2025 سازدا.

زانكۆمان هه‌رده‌م ‌ ئه‌و جۆره‌ چالاكییانه‌ به‌رز ده‌نرخێنێت و ریز له‌ كار و چالاكی سەرجەم ئەو رێكخراوانە ده‌گرێت، كه‌ لە بوارەكانی مرۆیی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و ژینگەیی كاری خۆبەخشی ئەنجام دەدەن.

ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (4)ی ئه‌نجام دا

ئەمڕۆ، سێ شەممە، رێكه‌وتی 16/12/2025، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (4)ی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆ، و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئەنجامدرا.

سەرۆکی زانکۆ لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، پیرۆزبایی هاتنى جەژنى برا کریستانەکان کرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەچوونى تاقیرکردنەوەکانى کۆتایی کۆرسی یەکەمى خوێندن بۆ ساڵى خویندنى 2025-2026 کرد لە سه‌رجه‌م ئامادەبووان و ستافی زانکۆمان و هەروەها باسی رێنماییەکانى دەوامى ئێواران کرا…

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی زانکۆ گوێی لە سێ سیمیناری گرنگ گرت، سه‌ره‌تا به‌ڕێز پ.د. کەیهان زرار راگرى کۆلێژى تەکنەلۆجى سیمینارێکى دەربارەى (Research profile) پێشکشە کرد لە زانکۆمان، و دواتر بەڕێز (پ.د. خلیل) بەڕێوەبەرى دڵنیایى جۆرى زانکۆمان سیمینارێکى دەربارەى رەوشی پرۆسەى دڵنیای جۆرى لە هەموو روویەکەوە پێشکەش کرد لە زانکۆمان لەسەر ئاستى کۆلێژ و پەیمانگەکان، و دواتر مامۆستا زانیار سیمینارێکى پێشکەش کرد دەربارەى قوناغەکانى بەره‌و پێشچوونى وێب سایتى زانکۆمان لەسەر ئاستى کۆلێژ و پەیمانگەکان..

و دواتر چەندین بابەتى کاروبارى کارگێڕی و زانستى و قوتابیان گفتوگۆی چڕی له‌سه‌ر كراو و بڕیارى لەسەر درا.